سەردێری پرسیار: حوکمی نان خواردن بە دەستی چەپ چییە ؟

بەرواری دانان :2018-12-09 کۆدی پرسیار:894

پرسیار:

پرسیار // حوکمی نان خواردن بە دەستی چەپ چییە ؟

دەقی وەڵام:



وەلام // چەند فەرموودە ڕوون و ئاشکرا هاتوون کە پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت نەهی کردووە لە خواردن و خواردنەوە بە دەستی چەپ .

عن جابر عن النبی صلی الله علیه وسلم قال : (( لاتٲکوا بالشمال ، فٳن الشیطان یٲكل بالشمال )) رواە مسلم (۲۰۱۹) ، واتە : مەخۆن بە دەستی چەپ ، چونکە شەیتان بەدەستی چەپ دەخوات .

عن ابن عمر عن النبی صلی الله علیه وسلم قال : (( ٳذا ٲكل ٲحدكم فلیٲكل بیمینه ، وٳذا شرب فلیشرب بیمینه ، فٳن الشیطان یٲكل بشماله ، ویشرب بشماله )) رواە مسلم ( ۲۰۲۰) ، واتە : ئەگەر یەکێک لە ئێوە خواردنی خوارد با بەدەستی ڕاست بخوات ، وە خواردنەوەش با بەدەستی ڕاست بخواتەوە ، چونکە شەیتان دەخوات و دەخواتەوە بە دەستی چەپ .

سەلەمەی کوڕی ئەکوەع دەفەمووێت : پیاوێک لەلای پێغەمبەر بوو سەلامی خوای لێ بێت خواردنی دەخوارد بە دەستی چەپی پێی وت : (( کل بیمینك )) بەدەستی ڕاست بخۆ ، پیاوەک وتی : ناتوانم ، پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت وتی : (( لا استطعت ، مامنعه ٳلا الكبر )) قال : فما رفعها الی فیە ، واتە : نەتوانیت ، هیچ شتێک ڕێگریت لێ ناکات ئیلا خۆ بەگەورە دانان نەبێت ، راوی فەرموودە دەلێت : پاشان بەو دەستەی بۆ دەمی نەبرد دەستی شەلەل بوو . رواە مسلم ( ۲۰۲۱)

عائشە خوا لێی ڕازی بێت دەفەرمووێت : پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( من ٲکل بشمالە ٲکل معە الشیطان )) تحفة الاحوذی شرح حدیث (۱۷۲۱) واتە : هەر کەسێک بە دەستی چەپ بخوات شەیتان خواردنی لەگەل دەخوات .

سەبارەت بە خواردن و خواردنەوە بە دەستی چەپ جیاوازی هەیە لە نێوان زانایان :

یەکەم : زۆربەی زانایان دەلێن باش نییە بە دەستی چەپ بخۆیت و بخۆیتەوە ، کە زۆربەی زانایان دەلێن ئەمە لە بابەتی ئادابەکانە ، وە ئادابەکان لەلای زۆربەی زانایان سونەتن .

دووەم :هەندێک زانا دەلێن حەڕامە بە دەستی چەپ بخۆیت و دەبێت ئیلا بە دەستی ڕاست بخۆیت ، کە ئەمە وتەی ابن عبدالبر ، ابن حزم ، ابن ابی موسی ، ابن تیمییە ، ابن قیم ، ابن قیم دەلێت وتەیەکە لە وتەکانی احمد ، هەروەها ئیمام شافعیش وتەی هەیە ، ...

وتەی ڕاست حەڕامە بەدەستی چەپ بخۆیت ، چونکە :

(۱) پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت نەهی کردووە لە خواردن و خواردنەوە ، ئەسل وایە نەهی بۆ حەڕامییە ئیلا بەلگە هاتبێت لە پلەی حەڕامی دابەزاندبێت بۆ کەراهەت .

(۲) بە دەستی چەپ خواردن کردەوەی شەیتانە ، هەر کەسێک بە دەستی چەپ بخوات خۆی چواندووە بە شەیتان .

(۳) فەرموودەی سلمة بن الاكوع ڕوون و ئاشکرایە کە خۆ بەگەورە دانانە وات لێ دەکات بە دەستی ڕاست نەخۆیت ، هەروەها پێغەمبەر دوعای لێ کرد پاشان دەستی شەلەل بوو ، ئەمە ڕوون و ئاشکرایە چونکە واجبی نەکردوو و حەڕامی کرد ، ئەگەر نا بۆ سونەت دوعای لێ نەدەکرد .

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

Www.ferdaws.net

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام