پرسیار // حوکمی قەزع ؟
وەڵام // زانایان دەڵێن باش نییە ھەندێک قژ بتاشی و ئەوەکەی تر وازی لێ بھێنیت ، بەڵگە :
(١) عَنْ ابْنِ عُمَرَ رضي الله عنهما أَنَّ رَسُولَ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ ( نَهَى عَنْ الْقَزَعِ ) قيل لنافع : ما القزع ؟ : قال : ( أن يحلق بعض رأس الصبي ويترك بعضه ) .البخاري (5921) ، ومسلم (2120) .
واتە : پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت نەھی کردووە لە قەزع ، بە نافع وترا : قەزع چییە ؟ فەرمووی : قەزع ئەوەیە ھەندێک قژی مناڵ بتاشی و ئەوەكەی تر وازی لێ بھێنیت .
(٢) عَنِ ابْنِ عُمَرَ رضي الله عنهما أَنَّ النَّبِيَّ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ (رَأَى صَبِيًّا قَدْ حُلِقَ بَعْضُ شَعَرِهِ وَتُرِكَ بَعْضُهُ ، فَنَهَى عَنْ ذَلِكَ ، وَقَالَ : ( احْلِقُوا كُلَّهُ أَوْ اتْرُكُوا كُلَّهُ ) أحمد (5583) ، صححه الألباني في "سلسلة الأحاديث الصحيحة" (1123) .
واتە : پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت مناڵێکی بینی ھەندێک قژی تاشرا بوو و ھەندێکی تر وازی لێ ھێنرا بوو ، نەھی کرد لەمە ، فەرمووی : (( ھەمووی بتاشە یان ھەمووی واز لێ بھێنە . ))
ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( تاشینی ھەندێک قژە و واز لێھێنانی ھەندێکی ترە ، قەزع چەند جۆرە :
جۆری یەکەم : دەتاشێت بەشێوەی ناڕێک ، لای ڕاست دەتاشێت ، وە ھەندێک لە لای چەپ ، وە ھەندێک لە پێشەوە ، وە ھەندێک لە دواوە ، " واتە چەند شوێنی جیاواز دەتاشێت و ھەندێکی تر وازی لێ دەھێنێت . " .
جۆری دووەم : ناوەندی دەتاشێت و لایەکان وازی لێ دەھێنێت .
جۆری سێیەم : ھەردوو لایەکان دەتاشێت و ناوەند وازی لێ دەھێنێت .
جۆری چوارەم : تەنھا نێو چاوان دەتاشێت و ئەوەکەی تر وازی لێ دەھێنێت . )) الشرح الممتع ج١ لاپەڕە ١٦٧
ئیمام النووی ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( باش نییە قەزع بکرێت ، کە تاشینی ھەندێک قژە ، لەبەر فەرموودەی ابن عمر بخاری و مسلمە : نەھی کردووە لە قەزع . )) "المجموع" (1/347) .
زۆربەی زانایان دەڵێن قەزع باش نییە ، کە ئەمە وتەت ھەر چوار مەزھەبەکانە ، بەڵکو ھەندێک زانا ئیجماع نقل دەکەن کە قەزع باش نییە ، بەڵام ئەگەر خۆ چوواندن بێت بە کافر و خراپەکاران ئەو کات حەڕامە .
ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( قەزع باش نییە ، چونکە پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت مناڵێکی بینی ھەندێک قژی تاشرا بوو و ھەندێکی تری واز لێ ھێنرا بوو ، نەھی لێ کرد و فەرمووی : " ھەمووی بتاشە یان ھەمووی واز لێ بھێنە " ، ئیلا ئەگەر خۆ چوواندن بێت بە کافرەکان ئەوە حەڕامە ، چونکە خۆ چوواندن بە کافرەکان حەڕامە ، پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : " من تشبه بقوم فهو منهم " ))
"الشرح الممتع" (1/167) .
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
Www.ferdaws.net