پرسیار // حوکمی لەبەر کردنی جل و بەرگی سەوز ؟
وەڵام // زانایان دەڵێن ئەصل وایە جل و بەرگ ڕێگەپێدراوە جا ھەر ڕەنگێک بێت ، وە ڕەنگی سپی سونەتە ، بەڵگە :
ابن عباس رضي الله عنه قال : قال رسول الله صلى الله عليه وسلم : (( الْبَسُوا مِنْ ثِيَابِكُمْ الْبَيَاضَ ، فَإِنَّهَا مِنْ خَيْرِ ثِيَابِكُمْ ، وَكَفِّنُوا فِيهَا مَوْتَاكُمْ )) رواه أبو داود (3380) والترمذي (915) .
زانایان اللجنە الدائمە دەڵێن : (( جێگیر بووە لە پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت سەبارەت بە پێش خستن و باشتری ڕەنگی سپی بەسەر ڕەنگەکانی تر ، بەڵام سەبارەت بە ڕەنگەکانی تر بۆ باشتری ھیچ بەڵگە نەھاتوون ، ئەوەی ڕێگەپێدراو بێت بۆ موسـلمان ئەوەیە کە ئاسانە و بۆی گونجاوە ، نەک تەکلیف لەخۆی بکات ، ئەمە سونەتی پێغەمبەر بووە سەلامی خوای لێ بێت ، لەگەڵ ئەمەش جل و بەرگی ناوبانگی لەبەر نەکردووە ، یان جل بەرگێکی لەبەر نەکردووە خۆ چوواندن بێت بە ئافرەتان یان کافرەکان ، یان سەرپێچی بەڵگەی شەرعی . )) "اللجنة الدائمة" (24/18) .
کەواتە جل و بەرگی سەوز ڕێگەپێدراوە ، وە ھیچ فەرموودەی تایبەت نەھاتوون بۆ سونەتی وەک ڕەنگی سپی ، بەڵام ئەگەر ئەم ڕەنگە شیعار بێت بۆ ئەھلی بیدەع وەک سۆفییەکان ، ئەوا باشتر وایە خۆت نە چووێنی بەوان .
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
Www.ferdaws.net