سەردێری پرسیار: ئەگەر مێش بکەوێتە ناو خواردن ئایا دروستە خواردنەکە بخۆیت ؟

بەرواری دانان :2018-12-11 کۆدی پرسیار:899

پرسیار:

پرسیار // ئەگەر مێش بکەوێتە ناو خواردن ئایا دروستە خواردنەکە بخۆیت ؟

دەقی وەڵام:



وەڵام // زانایان دەڵێن ئەگەر مێش بکەوێتە ناو خوارن ئەم دوو حالەتەیە :

حالەتی یەکەم : ئەگەر خواردنەکە شل بێت ، ئەوا مێشەکە نقووم دەکرێت و فڕێ دەدرێت و خواردنەکەش پاکە .

حالەتی دووەم : ئەگەر خواردنەکە شل نەبێت ، ئەوا مێشکە و دەوروبەری خواردنەکە فڕێ دەدرێت .

عن أَبِي هُرَيْرَةَ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُ قَالَ : قَالَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ : (( إِذَا وَقَعَ الذُّبَابُ فِي شَرَابِ أَحَدِكُمْ فَلْيَغْمِسْهُ، ثُمَّ لِيَنْزِعْهُ فَإِنَّ فِي أَحَدِ جَنَاحَيْهِ دَاءً، وَفِي الآخَرِ شِفَاءً )) أَخْرَجَهُ الْبُخَارِيُّ .

واتە : ئەبو ھوڕەیڕە خوا لێی ڕازی بێت فەرمووی : پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ئەگەر مێش کەوتە ناو خواردنەوەی یەکێک لە ئێوە ، ئەوە مێشەکە ھەمووی نقووم بکەن ، پاشان دەری بھێنن و فڕێی بدەن ، چونکە باڵێکی دەرمانی پێوەیە و باڵەکەی تری دەردە . ))

وَأَبُو دَاوُدَ، وَزَادَ : (( وَإِنَّهُ يَتَّقِي بِجَنَاحِهِ الَّذِي فِيهِ الدَّاءُ )) .

واتە : (( بەو باڵەیانی دەردەکەی پێوەیە خۆی دەپارێزێ و پاسی خۆی پێ دەکا ، تا نەکەوێ ، جا کاتێ دەکەوێ لە پێشا ئەو باڵەی دەکەوێتە ناو قاپەکەوە . ))

ئەم فەرموودەیە بەڵگەیە مێش چ زیندوو بێت یان مردوو پاکە .

ابن منذر ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( عەوامی ئەھلی عیلم دەڵێن : ئاو پیس نابێت بە مردنی مێش و قالۆچە و شتی تری وەک ئەمانە ، دەڵێت : نەم زانیووە جیاوازی ھەبێت لە نێوان زانایان ئیلا وتەیەکی شافعی نەبێت . )) الأوسط ج١ لاپەڕە ١٨٢-٢٨٣

ئیمام النووی ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( وتەت ڕاست ھەموویان پاکن لەبەر فەرموودەکە ، لەبەر عموم البلوی و گرانی خۆ لێ پاراستنیان . )) المجموع ١ لاپەرە ١٢٩ - ١٣١

ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( مێش پیس نییە نە زیندوو و نە مردوو " واتە : مردوو بێت یان زیندوو پیس نییە " ، وەردەگیرێت لە وتەی : " إِذَا وَقَعَ الذُّبَابُ فِي شَرَابِ أَحَدِكُمْ فَلْيَغْمِسْهُ " ، ئەگەر مێش پیس بوایا ئاوەکەمان دەڕشت ،چونکە ئاوی کەم دەگۆڕدرێت بە مێش ، بەتایبەتی ئەگەر مێشەکان زۆر بن . )) فتح ذي الجلال والإكرام ج١ لاپەڕە ١٣١

ئەم فەرموودەیە بەڵگەیە خواردن ئەگەر ڕەق بوو ئەوە نقووم ناکرێت ، بەڵکو مێشەکە فڕێ دەدرێت ، وە ئەو شوێنەش کە مێش کەوتۆتە سەری و دەرووبەی فڕێ دەدرێت ، چونکە باڵێکی دەردە .

ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( مێش ئەگەر کەوتە ناو خواردنی ڕەق ئەوە نقوم ناکرێت ، ئەوە وەردەگیرێت لە تێگەیشتنی فەرموودەکە ، .... )) فتح ذي الجلال والإكرام ج١ لاپەڕە ١٣١

عبداللە بن عبدالرحمام ال بسام خوا بیپارێزێت دەفەرمووێت : (( ئەگەر ئەو خواردنەی مێش کەوتە ناوی ڕەق بوو ، ئەوە مێشەکە فڕێ دەدرێت و دەوروبەرەکەشی ، لەبەر نەھێشتنی زیانی ئەو باڵەی دەردی تێدایە لەسەر خواردنەکە . )) توضیح الأحکام ج١ لاپەڕە ١٢٦ ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

Www.ferdaws.net

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام