سەردێری پرسیار:ناوی اللە پێش ئیسلام ھەبووە ؟

بەرواری دانان :2018-09-26 کۆدی پرسیار:9

پرسیار:

پرسیار // ئایا ڕاستە ناوی اللە لە پێش ئیسلام نەبووە ؟

دەقی وەڵام:

وەلام // ناوی اللە و ناوەکانی تری خوای گەورەی لە پێش ئیسلام و پاش ئیسلام و پێش دروست کردنی ئاسمان و زەوی و پاش دروست کردنی ئاسمان و زەوی و دوای تێک چوونی دونیا هەر هەبووینە و هەر دەمێنن ، ھیچ شتێک کاریگەری لەسەر ناو و سیفەتەکانی خوای گەورە نییە .

قرطبی ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەلێت : (( جیاوازی هەیە لە داتاشراوی ( الاسم ) ناو ، دوو وتە هەیە :

یەکەم // بەسڕییەکان دەلێن : الاسم داتاشراوەکەی السمو ، کە بە مانای بەرزی دێت ،

(ٲ) هەندێک دەلێن : چونکە خاوەنی ناو لە پلەی بەرز دایە بەو ناوە .

(ب) هەندێک دەلێن : چونکە بەو ناوە بەرز دەبێتەوە و جیادەبێتەوە لە کەسانی تر .

(ج) هەندێک دەلێن : چونکە (الاسم) ناو بەرزترە لە هەردوو بەشەکەی تری ڕستە کە کار و پیتە ( فعل ، حرف ) ، ناو بەهێزترە لە کار و پیت کە هەموو زانایان یەک دەنگن ، چونکە ناو بناغەیە ، لەبەر بەرزییەکەی بەسەر هەردووکیان لەبەر ئەوە پێی دەلێن الاسم .

دووەم // هەندێک دەلێن داتاشراوەکەی السمة ، واتە : نیشانە ، چونکە ناو نیشانەیە بۆ کەسەکە ، ........

ئەوانەی وتەی یەکەم هەلدەبژێرن دەلێن داتاشراوی ناو السمو ، دەلێن : بەردەوام خوای گەورە وەسف کراوە بە ناو سیفاتی تەواو پێش دروست کردنی دروستکراوەکان و وە پاش دروست کردن و دوای لەناو بردنیشیان ، هیچ شتێک کار لە ناو و سیفەتەکانی خوای گەورە ناکات ، کە ئەمە وتەی ئەهلی سونەیە .

بەلام ئەوانەی وتەی دووەم هەلدەبژێرن ، دەلێن داتاشراوەکەی السمة ، واتە : نیشانە ، دەلێن : خوای گەورە سەرەتا بێ ناو و بێ سیفەت بووە ، کاتێک دروست کراوی دروست کرد ناوی سیفەتی بۆ خۆی دانا ، کاتێک دروست کراوەکان لەناو دەبات بێ ناو سیفەت دەمێنێتەوە ، کە ئەمە وتەی موعتەزیلەیە .

کە ئەمە پێچەوانەی یەک دەنگی ئومەتە ، هەروەها ئەم وتەیان ترسناکترە لەو وتەی کە دەلێت : قسەی خوای گەورە دروست کراوە ، ... ..)) تفسیر القرطبی ج۱ لاپەڕە ۱٥٦

زانایان زانست بەناو و سیفەتەکانی خوای گەورە و کردەوەکانی باشترین و بەڕێزترین زانستە ، هەروەها دان پێدانان بە ناو سیفاتەکانی خوای گەورە یەکێکە لە گرینگترین بنچینەکانی دین ، وە نزیکترین و ئاسانترین ڕێگاییە بۆ زیاد بوونی ئیمان و هەست کردن بە خۆشی ئیمان ، وە گرینگترین شت ئەوەیە دان بە ناو و سیفەتەکانی خوای گەورە دابنێیت و بە کاملی وەسفی بکەیت . ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام