پرسیار // بەڵگەتان چییە کە قورئان تەواوە و نقص نییە ؟
وەڵام // زانایان دەڵێن چەند ئایەت ھاتوون لەسەر ئەوەی کە قورئان پارێزراوە لە کەم و زیادە ، بەڵگە :
(١) خوای گەورە دەفەرمووێت : (( إِنَّا نَحْنُ نَزَّلْنَا الذِّكْرَ وَإِنَّا لَهُ لَحَافِظُونَ )) [ الحجر : ٩ ] .
واتە : بەڕاستی ئێمە خۆمان ئەم قورئانەمان ناردۆتە خوارێ و ، ھەر خۆشمانیین ئاگادار و پارێزەرین ، لە دوژمنان ئەیپارێزین و ناھێلین زێدە و کەمی تێدا بکەن .
طبری ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( " إِنَّا نَحْنُ نزلْنَا الذِّكْرَ " مەبەست پێی قورئانە ، " وَإِنَّا لَهُ لَحَافِظُونَ " واتە : ئێمە قورئان دەپارێزین لە زیادە و نقص و ئەحکام و حدود و واجبەکان ، والهاء في قوله : ( لَهُ ) من ذكر الذكر . وبنحو الذي قلنا في ذلك قال أهل التأويل .
قەتادە سەبارەت بە : " وَإِنَّا لَهُ لَحَافِظُونَ " دەڵێت : خوای گەورە پاراستوویەتی لەوەی شەیتانەکان شتێک زیاد بکەن یان حەقێکی لێ کەم بکەن .
وتراوە : الهاءلە وتەی : (( وَإِنَّا لَهُ لَحَافِظُونَ )) من ذكر محمد صلى الله عليه وسلم ، واتە : ئێمە محمد دەپارێزین لەوانەی دەیانەوێت زیانی پێ بگەیەنن لە دوژمنەکانی . )) " جامع البيان " (17/68) .
(٢) خوای گەورە دەفەرمووێت : (( إِنَّ الَّذِينَ كَفَرُوا بِالذِّكْرِ لَمَّا جَاءَهُمْ وَإِنَّهُ لَكِتَابٌ عَزِيزٌ . لَا يَأْتِيهِ الْبَاطِلُ مِنْ بَيْنِ يَدَيْهِ وَلَا مِنْ خَلْفِهِ تَنْزِيلٌ مِنْ حَكِيمٍ حَمِيدٍ )) [ فصلت : ٤١ - ٤٢ ] .
واتە : بەڕاستی ئەوانەی کاتێ قورئانیان بۆ ھات باوەڕیان پێ نەھێنا ، ئەوە تۆلەیەکی گەورەیان لێ ئەسەنرێ ، بەڕاستی ئەو قورئان کتێبێکە ھەرگیز ناشکێت و نابەزێ و زۆر بەڕێزە ، ھەرگیز ڕەفتار و گوفتاری ھیچ و پووچی تێ نایەت ، نە لە پێش خۆی و نە لە پاش خۆی ، چوون لە لایەن خوایەکی قسە لەجێ و ھەمیشە سوپاس کراوەوە نێردراوە .
طبری ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( واتە : خوای خوای گەورە پاراستوویەتی لە ھەموو ئەوانەی بیگۆڕن یان زیادەی بخەنە سەر یان مانای بگۆڕن ، لە مرۆڤ و جن و شەیتانی ڕەجم کراو .....
قەتادە سەبارەت باطل دەفەرمووێت : شەیتان ناتوانێت حەقێکی لێ کەم بکات و باطلی بۆ زیاد بکات . )) " جامع البيان " (21/479)
(٣) خوای گەورە دەفەرمووێت : (( وَاتْلُ مَا أُوحِيَ إِلَيْكَ مِنْ كِتَابِ رَبِّكَ لَا مُبَدِّلَ لِكَلِمَاتِهِ وَلَنْ تَجِدَ مِنْ دُونِهِ مُلْتَحَدًا )) [ الكهف : ٢٧ ] .
واتە : پێغەمبەر ھەرچی لە قورئان و کتێبەکەی پەروەردگارتدا بەوەحی بۆت ھاتووە ، بیخوێنەوە و کاری پێ بکە ، نابێ کەسێک بڕیار و وشەکانی خوا بگۆڕێ ، لە غەیرەز ئەو ھیچ دۆست و پەناگەیەکت دەست ناکەوێت ، کەوا بوو نابێ پەنا بەھیچ کەسێکیش بەریت .
(٤) خوای گەورە دەفەرمووێت : (( وَمَا كُنْتَ تَتْلُو مِنْ قَبْلِهِ مِنْ كِتَابٍ وَلَا تَخُطُّهُ بِيَمِينِكَ إِذًا لَارْتَابَ الْمُبْطِلُونَ . بَلْ هُوَ آيَاتٌ بَيِّنَاتٌ فِي صُدُورِ الَّذِينَ أُوتُوا الْعِلْمَ وَمَا يَجْحَدُ بِآيَاتِنَا إِلَّا الظَّالِمُونَ )) [ العنكبوت : ٤٨ - ٤٩ ] .
واتە : ھەرگیز لەپیش ناردنی ئەم قورئانە تۆ ھیچ کتێبێکت نەخوێندۆتەوە و بەدەستی خۆیشت ھیچ نامە و کتێبێکت نەنووسیووە ، ئەگەر خوێندەوار بوویتایە ئەو دەمە ناھەق بێژەکان دەکەوتنە گومانەوە لە خۆت و لە قورئان ، بەڵکو ئەو قورئانە چەن ئایەتێکی ڕوون و ئاشکراو پارێزراو لە سینگ و دڵی ئەو کەسانەدا زانیاریان پێدراوە وەرگرتنی ، وە ستەمکاران نەبێت ، کەسێکی تر نکۆلی لە ئایەتەکانی ئێمە نییە .
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
Www.ferdaws.net