سەردێری پرسیار:کەسێک زەوییەکی کڕیوە بۆ پاراستنی مال ، ئایا زەکات لەسەری واجب دەبێت ؟

بەرواری دانان :2018-12-13 کۆدی پرسیار:903

پرسیار:

پرسیار // پارچە زەوییەکم کڕیوە بۆ ئەوە ئەگەر ڕۆژێک پێویستیم پێ ھەبوو بفرۆشم ، مەبەستی بازرگانی و کشتوکاڵ و خانوو دروست کردنم نییە ، ئایا زەکاتی لێ دەکەوێت ؟

دەقی وەڵام:



وەڵام // زانایان دەڵێن ھەر کەسێک زەوی و زار بکڕێت نییەتی بازرگانی نەبێت ، بەڵکو بۆ ئەوەیە تاکو ماڵی پارێزراو بێت ، ئەمەیان زەکاتی لەسەر نییە ، بەڵگە :

(١) عن ابن عمر رضي الله عنهما قال : (( ليس في العروض زكاة إلا ما كان للتجارة )) رواه البيهقي وصححه النووي في "المجموع" (6/5) ، وصححه أيضاً الحافظ ابن حجر رحمه الله في "الدراية" (1/261).

ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت پرسیار لێی کراوە : کەسێک مالی خۆی کردە زەوی و زار " واتە چەند پارچە زەویەکی بە مالی خۆی کڕی " مەبەستی بازرگانی نییە ، وە ئەو مەبەستەشی نییە بکات بە خانوو یان کشتوکاڵ ، بەڵکو دەڵێت : بۆ ئەوەمە تا ماڵم پارێزراو بێت ، وە ئەگەر ڕۆژێک پێویستیم پێ ھەبوو بفرۆشم ، ئایا زەکاتی لێ دەکەوێت ؟

لە وەڵام دا دەفەرمووێت : (( زەکاتی لێ ناکەوێت ، ھەتا ھەندێک زانا دەڵێن ئەگەر بەمالی خۆی زەوی و زار بکڕێت بۆ ئەوەی ڕا بکات لە زەکات و زەکات نەدات ، زەکات لەسەری واجب نابێت ، بەڵام ئەمەیان فێڵ کردنە و دەبێت زەکات بدات و لەسەری واجب دەبێت . )) "ثمرات التدوين" .

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

Www.ferdaws.net

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام