پرسیار // پارچە زەویەکم کڕیوە بە قسط بۆ بازرگانی ، ھەر مانگێک بڕە پارەیەک پێی دەدەم ، ئایا زەکاتی لێ دەکەوێت ؟
وەڵام // زانایان دەڵێن کڕینی پارچە زەوی بە قسط بۆ بازرگانی دوو حالەتە :
حالەتی یەکەم : کەسێک پارچە زەوی یەکی کڕیوە بە قسط ، وە دەتوانێت تصرفی تێدا بکات بۆ فرۆشتن ، ئەمەیان واجبە زەکاتی لێ بدات .
حالەتی دووەم : کەسێک پارچە زەوی یەکی کڕیوە بە قسط ، وە ناتوانێت تصرفی تێدا بکات ھەتا قسطەکان ھەمووی دەدات یان نیوەی یان سێ چارەکی دەدات ، ئەمەیان زەکات لەسەری واجب نییە ھەتا دەتوانێ تصرف تێدا بکات .
زانایانی اللجنە الدائمە دەڵێن : (( ئەگەر ئێوە مەنع کرابن لە تصرف کردن تێدا ، ئەوە زەکات لەسەر ئێوە نییە ھەتا دەبنە خاوەنی و تصرفی تێدا دەکەن ، دوای تصرف کردن زەکات واجب دەبێت بۆ داھاتوو ئەگەر ساڵێکی بەسەردا تێپەڕی ، ..... )) " فتاوى اللجنة الدائمة " (9/449) .
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
Www.ferdaws.net