سەردێری پرسیار:پارچە زەویەکم کڕیوە نییەتی فرۆشتنم ھەیە ئەگەر خانووم لەسەر دروست کرد ، ئایا زەکاتی لێ دەکەوێت ؟

بەرواری دانان :2018-12-13 کۆدی پرسیار:905

پرسیار:

پرسیار // پارچە زەویەکم کڕیوە نییەتی فرۆشتنم ھەیە ئەگەر خانووم لەسەر دروست کرد ، ئایا زەکاتی لێ دەکەوێت ؟

دەقی وەڵام:



وەڵام // زانایان دەڵێن دەبێت زەکاتی بدات .

ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت پرسیار لێی کراوە : کەسێک پارچە زەوییەک دەکڕێت ، نییەتی فرۆشتنی ھەیە کاتێ تەواو دەبێت لە دروست کردنی خانوو لەسەری ؟

لە وەڵام دا دەفەرمووێت : (( زەکات واجبە لەم پارچە زەوییە . زەکاتی شت خستنە ڕوو دەکات بۆ بازرگانی ، چونکە کڕیوویەتی بۆ ئەوەی قازانج بکات ، ھیچ جیاوازی نییە لەنێوان ئەوەی مەبەستی ئەوەت ھەبێت بفرۆشیت پێش تعمیر کردنەوە یان پاش ، ھەر وەک کەسێک قوماشێک دەکڕێت بۆ ئەوەی قازانجی لێ بکات دوای ئەوەی دەبات لای بەرگ دوور بۆ ئەوەی بکات بە جل و بەرگ . )) "مجموع الفتاوى لابن عثيمين" ج١٨ لاپەڕە ١٤٦

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

Www.ferdaws.net

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام