پرسیار // پارچە زەوییەکم کڕیوە بەگومان بووم بکەم بە خانوو یان بیفرۆشرم بۆ بازرگانی ، ئایا زەکاتی لێ دەکەوێ ؟
وەڵام // زانایان دەڵێن ھەر کەسێک نییەتی کڕینی پارجە زەوی ھەبێت ، بەڵام بە گومانە ئەم سێ حالەتانەن :
حالەتی یەکەم : ئەگەر پارچە زەوییەکی کڕی ٧٠٪ نییەتی بازرگانی ھەیە ، وە ٣٠٪ نییەتی کردنە خانووی ھەیە بۆ خۆی ، ئەمەیان زەکاتی لێ ناکەوێت .
حالەتی دووەم : ئەگەر پارچە زەوییەکی کڕی ٧٠٪ نییەتی کردنە خانووی ھەیە بۆ خۆی ، وە ٣٠٪ نییەتی بازرگانی ھەیە ، ئەمەیان زەکاتی لێ ناکەوێت .
حالەتی سێیەم : ئەگەر پارچە زەوییەکی کڕی ٥٠٪ نییەتی بازرگانی ھەیە ، وە ٥٠٪ نییەتی کردنە خانووی ھەیە بۆ خۆی ، ئەمەیان زەکاتی لێ ناکەوێت .
ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت پرسیار لێی کراوە : ئەگەر مرۆڤێک بە گومان بێت بڵێت : واللە من نازانم پێ دەکەم یان دەیھێلمەوە ، نموونە : پارچە زەوییەکی ھەیە دەڵێت : نازانم بازرگانی پێ دەکەم یان دەیھێلمەوە یان خانووی لەسەر دروست دەکەم ، ئایا زەکاتی لێ دەکەوێت ؟
لە وەڵام دا دەفەرمووێت : (( زەکاتی لێ ناکەوێت ، چونکە ئەصل وایە زەکات لەسەری نییە ھەتا نییەتی بازرگانی کردنی دەبێت . )) "اللقاء الشهري" (3/5).
ھەروەھا دەفەرمووێت : (( ئەم زەوییە زەکاتی لێ ناکەوێت ئەصلەن مادەم نییەتی بڕاوەی نییە کە بۆ بازرگانی یە ، زەکاتی لێ ناکەوێت چونکە بە گومانە ، لەگەڵ گومان ئەگەر یەک لە سەدیش بێت زەکاتی لێ ناکەوێت . )) "مجموع فتاوى ابن عثيمين" (18/232).
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
Www.ferdaws.net