پرسیار // کەسێک پارچە زەوییەکی کڕیوە بۆ بازرگانی نییە ، بەڵام بۆی ڕێک کەوت بە نرخێکی گرانی فرۆشتی و سوودی لێ وەرگرت ، ئایا زەکات دەدات ؟
وەڵام // زانایان دەڵێن ھەر کەسێک پارچە زەوییەک بکڕێت ، نییەتی بازرگانی نەبێت ، پاشان بفرۆشێت لەبەر ئەوەی پێویستی پێیەتی یان لەبەر ئەوەی قازانجێکی زۆری پێ دەدەن ، ئەمەیان زەکاتی لێ ناکەوێت .
ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ئەگەر کەسێک زەوی زاری ھەبێت بۆ بازرگانی نییە ، بەڵام ئەگەر قازانجێکی زۆری پێ بدەن دەفرۆشێت ، ئەمەیان نابێتە عروض التجارة ، چونکە نییەتی بازرگانی نییە ، ھەموو مرۆڤێک ئەگەر قازانجێکی زۆری پێ بدەن ، زۆربەیان دەفرۆشن ئەگەر چی خانووی بێت یان ئوتومبێل یان شتی تری وەک ئەمانە .
ئەگەر مروڤێک ئوتومبێلێکی لەلا بێت و بەکاری بھێنی ، پاشان بۆی دەرکەوت بفرۆشێت ، ئەمەیان نابێتە بازرگانی ، چونکە فرۆشتنی بۆ بازرگانی نییە ، بەڵکو حەزی لێی نییە ، نموونەی تر : ئەگەر کەسێک زەوییەکی ھەبێت بۆ خانوو دروست کردن ، پاشان بۆی بەدیار کەوت دەفرۆشێت و زەوی تری پێ دەکڕێت ، خستی یە ڕوو بۆ فرۆشتن ، ئەوە بۆ بازرگانی نییە ، چونکە نییەتی فرۆشتن لێرە بۆ کەسابەت نییە بەڵکو ڕەغبەتی لێ نییە . )) "الشرح الممتع" (6/142) .
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
Www.ferdaws.net