سەردێری پرسیار:ئایا دەکرێت ئیماندار سزا بدرێت لەناو گۆڕ بۆ ماوەیەک ، نەک سزای بەردەم بێت ھەتا ڕۆژی قیامەت ؟

بەرواری دانان :2018-12-15 کۆدی پرسیار:908

پرسیار:

پرسیار // ئایا دەکرێت ئیماندار سزا بدرێت لەناو گۆڕ بۆ ماوەیەک ، نەک سزای بەردەم بێت ھەتا ڕۆژی قیامەت ؟

دەقی وەڵام:



وەڵام // زانایان دەڵێن سزای ناو گۆڕ بۆ ئیماندار ئەم سێ حالەتەیە :

یەکەم : ھەیە ھەتا قیامەتە سزا دەدرێت .

دووەم : ھەیە بۆ ماوەیەک سزا دەدرێت ، پاشان سزا لەسەری دەوەستێت .

سێیەم : ھەیە سزا نادرێت و لەناو خۆشی دا دەبێت .

ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ئەگەر کافر بێت پەنا بەخوا ، ئەوا ھیچ ڕێگای نییە بۆ گەیشتن بە خۆشییەکان ھەرگیز ، وە سزاکەی بەردەوامە ، بەڵام ئەگەر تاوانبار بێت و ئیماندار بێت ، ئەگەر سزا درا ئەوە بەگوێرەی تاوانەکانی سزا دەدرێت ، جار ھەیە سزاکەی کەمترە لە بەرزەخی نێوان مردنی و ھەستانی قیامەت ، ئەوە کات سزای کەی دەبڕدرێت " واتە دەوەستێت . )) "الشرح الممتع " ج ٣ لاپەڕە ٢٥٣ .

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

Www.ferdaws.net

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام