پرسیار // مەرجەکانی کافر کردنی موسلمانێک چین ؟
وەڵام // زانایان دەڵێن کافر کردنی موسلمان یەکێکە لە گەورەترین و ھەستیارترین بابەتەکان ، موسلمان دەبێت پەلە نەکات و تەقوای خوا بکات و بگەڕێتەوە بۆ قورئان و سونەت و وتەی زانایان .
محمد بن عبدالرحمان الخمیس خوا بیپارێزێت دەفەرمووێت : (( زانایان لە دەقە شەرعییەکان چەند مەرجیان دەرھێناوە بۆ کافر کردن ، موسلمان تووشی کردەوەی کوفری دەبێت یان وتەی کوفری یان بیروباوەڕی کوفری ، ئێمە حوکمی کوفری بەسەر نادەین ھەتا مەرجەکان دێنە دی کە ئەمانەن :
(١) دەبێت کوفر بە وتە یان کردەوە لە مرۆڤ بەدیار بکەوێت .
(٢) دەبێت حوجەی پێ گەیشتبێت ، وە گومانی لەسەر لاچوو بێت .
(٣) دەبێت ئەو حوجەیە لە لای جێگیر بووبێت .
(٤) دەبێت عاقل بێت و بالغ بووبێت .
(٥) نابێت معذور بێت بەوەی ئێستا موسلمان بووە .
(٦) نابێت زۆری لێی کرابێت .
(٧) نابێت نەزان بێت . )) التوضیحات الجلیة ج۲ لاپەڕە ٧٥٢
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
Www.ferdaws.net