سەردێری پرسیار: ئایا دروستە موسلمان کرێکار بێت بۆ دروست کردنی کەنیسە یان کار بکات لە کەنیسە ؟

بەرواری دانان: 2018-12-17 کۆدی پرسیار: 912

پرسیار:

پرسیار // ئایا دروستە موسلمان کرێکار بێت بۆ دروست کردنی کەنیسە یان کار بکات لە کەنیسە ؟

دەقی وەڵام:



وەڵام // گومانی تێدانییە کار کردن لە کەنیسە دروست نییە ، چونکە شوێنکە شەریک بۆ خوای گەورە تێیدا بڕیار دەدرێ ، وە خاچ بەگەورە دادەنرێت ، کار کردنی موسلمان لەم شوێنە بە یارمەتیدان حساب دەکرێ لەسەر گەورەترین تاوان ، چۆن دەکرێ موسلمان بەژدار بێت لە دروست کردنی کەنیسە ، یان پاسەوانی کردنی کەنیسە ، یان پاککردنەوەی کەنیسە یان ھەر کارێکی تر خزمەتی کەنیسە بکات ، کە کارکردنەکە بۆ ناحەق و شیرک دەگەڕێتەوە پەنا بەخوا .

ابن تیمییە ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( مەزھەبی ئیمام ئەحمەد سەبارەت بە کرێی ناقوس و شتی تری وەک ناقوس ، الآمدی دەڵێت : دروست نییە ، یەک ڕیوایەتی ھەیە ، چونکە ئەو سوودەی گرێبەستی لەسەر کراوە و لەسەری ڕێک کەوتوون حەڕامە ، ھەروەھا کرێ بۆ دروست کردنی کەنیسە یان بیعة يان صومعة ، .... )) " اقتضاء الصراط المستقيم " ج٢ لاپەڕە ٤١

صالح الفوزان خوا بیپارێزێت دەفەرمووێت : (( دروست نییە بۆ موسلمان کار بکات لە شوێنی شیرک و عیبادەتی بێجگە لەخوا تێیدا بکرێت وەک کەنیسە و شوێنی تری وەک کەنیسە ، چونکە کار کردن لەم شوێنانە دان پێدانانە بە ناحەق ، وە یارمەتی دانە بۆیان ، وە کار کردنەکەی حەڕامە ، نابێت موسلمان ئەم کارە بکات ، وەرگرتنی ئەو پاداشتەی بەرامبەر ئەو کردەوەیە حەڕامە ، لەسەریەتی تەوبە بکات و بگەڕێتەوە بۆ لای خوای گەورە .

ئەگەر ئەو مالە ببەخشێت ئەوەی بەدەستی ھێناوە باشترە بۆی ، وە بەخشینەکە بەڵگەیە بۆ دروستی پەشیمان بوون و تەوبەکەی .

دروست نییە بۆ موسلمان یارمەتیدەری ناحەق بێت ، وە نابێت بەکرێ گیراو بێت لە شوێنی شیرک و پەیکەر پەرستی ، وەک کەنیسە و شوێنی تری کردەوەی کافر و موشریکەکان ، چونکە بەمە دەبێتە یارمەتیدەر بۆیان لەسەر ناحەق ، وە دان پێدانانە بە خراپە ، وە پیشەکەی حەڕامە پەنا بەخوا . )) "مجموع فتاوى الشيخ صالح الفوزان" (2/720) .

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

Www.ferdaws.net

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام