سەردێری پرسیار: حیکمەت چییە سزای ناو گۆڕ غەیبی یە ؟

بەرواری دانان :2018-12-17 کۆدی پرسیار:913

پرسیار:

پرسیار // حیکمەت چییە سزای ناو گۆڕ غەیبی یە ؟

دەقی وەڵام:



وەڵام // زانایان سەبارەت بە حیکمەتی باس نەکردنی سزای گۆڕ دەڵێن :

(١) ئەگەر سزای ناو گۆڕ باس بکرابا بە تفصیلی یان مرۆڤ بیبینیبا یان گوێی لێ بوایا ، ئەوە حیکمەتی تەکلیف و ئیمان ھێنان بە شتە شاراوەکان لادەچوو .

(٢) ئەگەر مرۆڤ گوێی لە سزای گۆڕ ببوایا ، ئەوە مردووەکانیان نەدەشاردەوە لە ترسان ، ھەروەک فەرموودە ھاتووە .

محمد بن عبدالرحمان الخمیس خوا بیپارێزێت دەفەرمووێت : (( سزای ناو گۆڕ شاراوەیە ، ویستی خوای گەورە وا بووە کە زۆر لە جن و مرۆڤ نایزانن ، لەبەر چەند حیکمەتێک لەوانە :

(١) ئەگەر سزای ناو گۆڕیان زانیبوایا ئەوە حیکمەتی تەکلیف و ئیمان ھێنان بە شتە شاراوەکان لادەچوو .

(٢) ئەوەی پێغەمبەر درود و سەلامی خوای لێ بێت ئاماژەی بۆ کردووە فەرمووی : " ئەگەر لەبەر ئەوە نەبوایا نەوەک ئێوە مردووەکانتان نەشارنە ، داوام لەخوا دەکرد ئێوە گوێتان لە سزای گۆڕ ببوایا وەک من گوێم لێ بووە . "

مرۆڤ دروستکراوێکی لاوازە ، ئەگەر سزای گۆڕی بینیبا یان گوێی لێ بوایا ، ئەوە ترس دەیگرت و تووشی ئەوە دەبوون کە برای موسلمانی خۆی نەنێژێت ، لەبەر ئەوە سزای گۆڕ شاراوەیە لە مرۆڤ ، لەبەر ئەوە ئاژەڵەکان ئەمەیان لەسەر نییە بۆ حوکمی سزای ناو گۆڕ ، ئەوان گوێیان لێ دەبێت ھەروەک لە ھەندێک اثار ھاتووە . )) التوضیحات الجلیة ج٣ لاپەڕە ١٠٣٦

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

Www.ferdaws.net

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام