پرسیار // ئایا دەست نوێژ دەشکێت ئەگەر دەست یان لاشە بەر پیسایی بکەوێت ، یان مناڵ پاک بکەیتەوە ؟
وەڵام // زانایان دەڵێن دەست نوێژ شکان و لادانی پیسایی دوو بابەتی لێک جیاوازن ، دەست نوێژ ناشکێت بە خاوێن کردنی مناڵ ، چونکە پیسایی بەر دەست کەوتن دەست نوێژ ناشکێنێت ، بەڵکو لەسەری واجبە بۆ نوێژ ئەو پیسایی لابدات کە بەر دەستی کەوتووە یان بەر لاشەی کەوتووە .
زانایانی اللجنە الدائمە دەڵێن : (( دەست نوێژ ناشکێت بە شۆردنی پیسایی بە لاشەی ئەو کەسەی دەست نوێژی ھەیە یان کەسی تر . )) "مجلة البحوث الإسلامية" (22/62) .
ابن باز ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( دەست لە خوێن دان یان میز یان شتی تری پیس دەست نوێژ ناشکێنێت ، بەڵکو ئەو شوێنە دەشۆیت کە بەرت کەوتووە . )) مجموعة فتاوي ابن باز (10/141) .
ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ئەگەر ئافرەت کوڕی خۆی یان کچی خۆی خاوێن کرد ، وە دەستی بەر فەرجی کەوت ، ئەوە لەسەری واجب نییە دەست نوێژ بگرێتەوە ، بەڵکو تەنھا دەستی دەشوات ، چونکە دەست لە عەورەت دان بێ شەھوەت لەسەری واجب نییە دەست نوێژ بگرێتەوە ، ئەوەی زانراوە بێت ئافرەت مناڵی خۆی دەشوات بێ ئەوەی شەھوەتی بەخەیاڵ دابێت ، ئافرەت ئەگەر کوڕ یان کچی خۆی خاوێن کرد ، ئەوە تەنھا دەستی دەشوات کە پیسایی بەر کەوتووە و لەسەری واجب نییە دەست نوێژ بگرێتەوە . )) "مجموع فتاوى ابن عثيمين" (11/203) .
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
Www.ferdaws.net