پرسیار // دایک سەری مناڵ دەشوات ، ئایا دەست نوێژی دەشکێت ئەگەر دەستی بەر عەورەتی مناڵی بکەوێت ؟
وەڵام // جیاوازی ھەیە لەنێوان زانایان سەبارەت بە دەست لە عەورەتی مناڵ دان دەست نوێژ دەشکێنێت یان نە ، دوو وتە ھەیە :
یەکەم : ھەندێک زانا بۆ ئەوە چوون دەست لە عەورەتی مناڵ دان دەست نوێژ دەشکێنێت .
زانایانی اللجنە الدائمە دەڵێن : (( دەست لەعەورەت دان بێ بەربەست دەست نوێژ دەشکێنێت ، جا چ دەست بەرکەوتووەکە بچووک یان گەورە ، .... )) " فتاوى اللجنة الدائمة " (5/ 265) .
دووەم : ھەندێک زانا بۆ ئەوە چوون دەست لە عەورەتی مناڵ دان دەست نوێژ ناشکێنێت .
ابن قدامە ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( لە زوھری و ئەوزاعی نقل کراوە : دەست نوێژ گرتنەوە نییە لەسەر ئەو کەسەی دەست لە زەکەری مناڵ دەدات ، چونکە دروستە دەستی لێ بدەیت و سەیری بکەیت . )) " المغني " (1/118) .
وتەی ڕاست دەست نوێژ ناشکێت بە دەست لە عەورەتی مناڵ دان ، واللە أعلم .
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
Www.ferdaws.net