سەردێری پرسیار:بۆچی ئافرەت ناقصە لە دین ؟

بەرواری دانان :2018-09-30 کۆدی پرسیار:92

پرسیار:

پرسیار // بۆچی ئافرەت ناقصه له دین کەچی ئافرەت ئەگەر ناقص بێت لە دین بە فەرمانی دین نوێژ و ڕۆژوو ناگرێت کە تووشی حیض دەبێت ؟

دەقی وەڵام:



وەلام // ڕاستە فەرموودەی ابی سعید هاتووه هۆکاری ناقصی دینی ئافرەت باس دەکات کە نوێژ ناکات و ڕۆۆژوو ناگرێت له كاتی حیض ، پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ٲلیس ٳذا حاضت لم تصل ولم تصم ؟ )) قلن : بلی ، قال : (( فذالك من نقصان دینها )) متفق علیە ، واتە : ئەوە نییە ئافرەت کاتێک تووشی حیض دەبێت نوێژ ناکات و ڕۆژووش ناگرێت ؟ ئافرەتان لە وەلام دا وتیان : بەلێ ، وتی : ئەمە ناقصی دینیانه .

ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( بەلام ئایا ئەم نەقصه له دین هی ئافرەت سەرزەنشت کراوە ؟

وەلام / نەخێر ، چونکە نقص له ئیمان دوو بەشە :

یەکەم : ئەگەر واجبێک تەرک بکات یان تاوانێک بکات ، ئەوە ئەم نقصانه سەرزەنشت کراوە .

دووەم : ئەگەر تەرک کردنی سونەت بێت ، یان تەرک کردنی شتێک بێت کە مرۆڤ عوزری هەیە ، ئەوە ئەم نقصه سەرزەنشت ناکرێت .

ئەگەر یەکێک بلێت : ئافرەت ئێستا بەڕۆژوو نابێت بە ئیزنی خوای گەورە و فەرمانی خوای گەورە ، بەلکو ئەگەر ئافرەت بەڕۆژوو بێت کاتی حیض تاوانباریش دەبێت چۆن دەبێت وەسفی بکەن بە ناقص ؟ ئێمە دەلێین : ئافرەت ناقصه هەروەک چۆن پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت وەسفی هەژارانی کردووە بە ناقص بەراورد بە دەولەمەندەکان ئەوانەی مالی خۆیان دەبەخشن لە پێناو ڕەزامەندی خوای گەورە ، هەژارەکان ڕێنمووی کران بۆ تەسبیح و الحمدللە و اللە ٲکبر دوای هەموو نوێژێکی واجب کە سی وسێ (۳۳) بیلێن ، کاتێک دەولەمەندەکان بەم زیکرەیان زانی ئەوانیش وەک هەژارەکان ئەم زیکرەیان کرد هەژارەکان هاتن وتیان : ئەی نێردراوی خوا برا دەولەمەندەکانمان بەم زیکرەیان زانی ئەوانیش وەک ئێمە ئەم زیکرە دەکەن ، پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت فەرمووی پێیان : (( ذالك فضل الله یؤتیه من یشاء (٥٤) )) المائدة ، واتە : ئەمە فەزلی خوای گەوریە دەدات بەو کەسەی کە بییەوێت ، ئەگەر ئافرەت بلێت : ئافرەت واز لە نوێژ ناهێنێت ئیلا بە فەرمانی خوای گەورە نەبێت ، وە واز لە ڕۆژووش ناهێنێت ئیلا بە فەرمانی خوای گەورە نەبێت ، دەلێین : ئەمە فەزلی خوای گەورەیە ....)) شرح بلوغ المرام ج۱ لاپەڕە ۷۲۱

ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت لە تەفسیری سورەت ال عمران ئایەتی (٤۳) دا دەفەرمووێت : (( بەندە لە پیاو زیاترن لە بەندەی ئافرەت ، لەبەر ئەوەی خوای گەورە دەفەرمووێت : (( وارکعی مع الراکعین )) ولم یقل : مع الراکعات ، واتە : نەی وتووە رکوع ببە لەگەل ڕکوع بەران ، (( الراکعین )) جمع مذكر سالمە نەی وتووە ( الراکعات ) ، کە راکعات جمع مؤنث سالمه ، ئەمە ئاماژەیە بۆ ئەوەی کاملی لە پیاوان دایە ، زۆری کردەوە لە پیاواندا دیارترە لە ئافرەت ، هەر لەبەر ئەمەش زۆربەی ئافرەتان بۆ ناو ئاگرن هەروەک فەرموودە جێگیر بووە لە پێغەمبەرە سەلامی خوای لێ بێت )) تفسیر سورة ال عمران لابن عثیمین ج۱ لاپەڕە ۲٦۱

کەواتە ئافرەت ناقسە لە دین بەروارد بە پیاوان هەروەک چۆن هەژار ناقسە لە دین بەراورد بە دەولەمەند چونکە مال دەبەخشێت بەلام هەژار مالی نییە ببەخشێت ، دەلێین ئافرەتیش بە هەمان شێوە چونکە پیاو بەردەوام کردەوە دەکات بەلام ئافرەت بەردەوام ناکات وەک پیاو ، کە ئەمەش فەزلی خوای گەورەیە ، هەندێک زانا دەلێن تووش بوون بە حیض نەخۆشییە پاداشتی کردەوەی بۆ دەنووسرێ کە لەکاتی حیض كردەوە ناکات ، بەلام وەک ئەو کەسە نییە کە کردەوە دەکات کە پیاوە ، وە چەند فەرموودەی ڕوون و ئاشکرا هاتوون کە پیاو زۆر کامل بوون بەلام ئافرەت کەمیان کامل بوون کە دەژمێردرێن ، کەواتە پیاو کامل ترن لە دین لەئافرەت ئەمەش فەزلی خوای گەورەیە دەیدات بەوەی کە بیەوێت .

بەلام لەگەل ئەوەش دا دەبێت ئەوە بزانین کە چەندین بەلگە هاتوون باسی فەزلی ئافرەت دەکەن مەبەستمان ئەوە نییە دژایەتی ئافرەت بکەین ، بەلکو ئەو ڕێزەی ئیسلام لە ئافرەت ناوە هیچ دینێک لە ئافرەتی نەناوە ، دینی ئیسلام دینی ڕاستییە و ڕاستی دەلێت و نایشارێتەوە ، ئەمە فەزلی خوای گەوریە دەبێت ئافرەت تەسلیم بێت و ڕەخنە لە دینی خوا نەگرێت و گومانی باش بە خوای گەورە ببات ، چونکە خوای گەورە کارەکانی هەمووی لە جێگای خۆیەتی ، ئەگەر کەسێک کارێک بکات بێ حیکمەت یان مناڵە یان شێتە ، ئەی چۆن دەبێت هەلە یان ڕەخنە یان بێ حیکمەتی بدەیتە پاڵ خوای گەورە !!.

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام