سەردێری پرسیار:ئایا پرسیار کردنی ناو گۆڕ ھەموو ئومەتەکان دەگرێتەوە

بەرواری دانان :2018-12-21 کۆدی پرسیار:927

پرسیار:

پرسیار // ئایا پرسیار کردنی دوو فریشتەی ناو گۆڕ گشتی یە لەھەموو کەسێک دەکرێت چ کافر بێت یان موسلمان ، وە ئومەتەکانی تریش ؟

دەقی وەڵام:



وەڵام // زانایان دەڵێن ئەم پرسیار کردنەی دوو فریشتە لە کافر و موسلمان و ئەم ئومەتە و ئومەتەکانی پێشتر دەکرێت کە ئەمە وتەی ڕاستە .

محمد عبدالرحمان الخمیس خوا بیپارێزێت دەفەرمووێت : (( پرسیار کردنی دوو فریشتەکان گشتی یە ھەر کەسێک بمرێت لە مرۆڤ :

جیاوازی ھەیە لەنێوان زانایان سێ وتە ھەیە :

یەکەم : ھەندێک زانا بۆ ئەوە چوون پرسیار کردنی ئەم دوو فریشتەیە تایبەتە بەم ئومەتە .

دووەم : وتراوە گشتی یە ئەم ئومەتە و ئومەتەکانی تریش دەگرێتەوە .

سێیەم : ھەندێک زانا وەستاون لەم بابەتە .

بەڵگەکانی ئەوانەی دەڵێن تایبەتە بەم ئومەتە :

(١) پێغەمبەر درود و سەلامی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( إن هذه الأمة تبتلي في قبورها )) وفي رواية : تسئل ، ماناکەی ئەوە دەگەیەنێت ئومەتەکانی پێشتر تاقی ناکرێنەوە و لەناو گۆڕ پرسیاریان لێ ناکرێ .

(٢) پێغەمبەر درود و سەلامی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( أوحي إلي تفتنون في قبوركم )) ، دەڵێن : خطاب لە پێغەمبەرەوە بەڵگەیە تایبەتە بەم ئومەتە .

ئەوانەی دەڵێن پرسیار کردنەکە گشتی یە ئەم ئومەتە و ئومەتەکانی تریش دەگرێتەوە ، بەڵگەکانیان ئەمانە :

(١) خوای گەورە دەفەرمووێت : (( يثبت الله الذين ءامنوا بالقول الثابت في الحياة الدنيا وفي الأخرة )) [ إبراهيم : ٢٧ ] ، ئەم دەقە گشتی یە ، ئومەتی محمد و ئومەتەکانی تر دەگرێتەوە .

(٢) پێغەمبەر درود و سەلامی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( إن العبد المؤمن : .... وإن العبد الكافر ... ))

ئەوانەی وەستاون ، لەبەرئەوە وەستاون چونکە ھیچ بەڵگەی صحیح نەھاتوون سەبارەت بەم بابەتە ، ئەم بابەتەش نازانرێت ئیلا بە ڕێگای شەرع نەبێت .

وتەی ھەلبژێردراو : پرسیار کردنی دوو فریشتەکان گشتی یە ، ئومەتی محمد و ئومەتەکانی تر دەگرێتەوە ، لەبەر عمومی ئایەت و ئەثەر ، سەبارەت بە بەڵگەی ئەوانەی دەڵێن تایبەتە بەم ئومەتە کە بەڵگەیان دوو فەرموودە بوو ، بەڵگەیان مفھومی فەرموودە بوو ، ئەم مفھومە ئەم عمومە تایبەت ناکات . )) التوضیحات الجلیة ج٣ لاپەڕە ١٣١ - ١٣٢

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

Www.ferdaws.net

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام