سەردێری پرسیار: ئایا میزی مناڵی شیر خۆر پیسە ؟

بەرواری دانان :2018-12-22 کۆدی پرسیار:929

پرسیار:

پرسیار // ئایا میزی مناڵی شیر خۆر پیسە ؟

دەقی وەڵام:



وەڵام // زانایان دەڵێن میزی کوڕ و کچی شیر خۆر پیسە ، چونکە فەرمان کراوە بە شۆردن و پڕژاندنی ، بەڵگە :

عن أَبِي السَّمْحِ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُ قَالَ : قَالَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ : (( يُغْسَلُ مِنْ بَوْلِ الْجَارِيَةِ، وَيُرَشُّ مِنْ بَوْلِ الْغُلامِ )) أَخْرَجَهُ أَبُو دَاوُدَ وَالنَّسَائِيُّ ، وَصَحَّحَهُ الْحَاكِمُ .

وتە : ئەبو سەمح خوا لێی ڕازت بێت فەرمووی : پێغەمبەر درود و سەلامی خوای لێ بێت فەرمووی : (( میزی کچ بەر لەوەی کە نانە خۆرە ببێ ، ئەگەر بەر شتێ کەوت ، دەبێ بشۆردرێ ، وە میزی کوڕ بەر لەوەی نانە خۆرە ببێ ئاوی لێ دەپڕژێندرێ . ))

ئیمام النووی ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ھەندێک ھاوەڵانی ئێمە یەک دەنگی ھەموو زانایان نقل دەکەن لەسەر پیسی میزی مناڵی شیر خۆر ، کەس پێچەوانەی نەکردووە ئیلا داود الظاهري نەبێت . )) شرح صحیح مسلم ج٣ لاپەڕە ١٩٩

ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ئەم فەرموودەیە بەڵگەیە میزی کوڕی بچووک و کچی بچووک پیسە ، چونکە ھەردووکیان فەرمان کراوە بە پاککردنەوەی ، بەڵام میزی کچ پاک دەبێتەوە بە شۆردن ، وە میزی کوڕ ئەگەر خواردنی نەخواردبێت پاک دەبێتەوە بە پڕژاندن . )) فتح ذي الجلال والإكرام ج١ لاپەڕە ٢١٦

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

Www.ferdaws.net

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام