سەردێری پرسیار:ناوی ئەو فریشتانەی لە قورئان و سونەت باس کراون چیین ؟

بەرواری دانان :2018-12-22 کۆدی پرسیار:930

پرسیار:

پرسیار // ناوی ئەو فریشتانەی لە قورئان و سونەت باس کراون چیین ؟

دەقی وەڵام:



وەڵام // محمد عبدالرحمان الخمیس خوا بیپارێزێت دەفەرمووێت : (( فریشتەکان زۆرن ، وە ناویان ھەیە ، ئێمە ناوی فریشتەکان نازانین ئیلا کەمێکیان نەبێت ، لەوەی دێت ناوی ھەندێک فریشتەیە ھەروەک لە قورئان سونەت ھاتووە :

(١) ، (٢) جبریل و میکائیل :

خوای گەورە دەفەرمووێت : (( قُلْ مَنْ كَانَ عَدُوّاً لِجِبْرِيلَ فَإِنَّهُ نَزَّلَهُ عَلَى قَلْبِكَ بِإِذْنِ اللَّهِ مُصَدِّقاً لِمَا بَيْنَ يَدَيْهِ وَهُدىً وَبُشْرَى لِلْمُؤْمِنِينَ * مَنْ كَانَ عَدُوّاً لِلَّهِ وَمَلائِكَتِهِ وَرُسُلِهِ وَجِبْرِيلَ وَمِيكَالَ فَإِنَّ اللَّهَ عَدُوٌّ لِلْكَافِرِينَ ))[البقرة : ٩٧-٩٨ ]  

(٣) إسرافیل :

لە فریشتەکان إسرافیل ھەیە فوو دەکات بە بۆق .

جبریل و میکائیل و إسرافیل پێغەمبەر درود و سەلامی خوای لێ بێت باسیان کردووە لە کاتی دوعای دەست پێکردنی نوێژ لە شەو نوێژ : (( اللھم رب جبریل و میکائیل و إسرافیل ، .... )) الحدیث .

(٤) مالك :

لەوانە خازنی دۆزەخ ، خوای گەورە دەفەرمووێت : (( وَنَادَوْاْ يَٰمَٰلِكُ لِيَقْضِ عَلَيْنَا رَبُّكَ ۖ قَالَ إِنَّكُم مَّٰكِثُونَ )) [ الزخرف : ٧٧ ] .

(٥) رضوان :

ابن کثیر ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( خازنی بەھەشت فریشتەی ھەیە پێی دەڵێن رضوان ، ھەندێک فەرموودە ھاتوون بە ڕوونی ناوی باس دەکات . )) بدایة والنهاية ج١ لاپەڕە ٥٣

(٦) ، (٧) منکر نکیر :

فریشتە ھەن پێغەمبەر درود و سەلامی خوای لێ بێت ناوی ناون نکیر و منکر ، چەندین فەرموودە ھاتوون ناوی ھەردووکیان باس کراوە ، فەردموودەی ڕاست سەبارەت بە پرسیاری ناو گۆڕ .

(٨) ، (٩) ھاروت و ماروت :

خوای گەورە دەفەرمووێت : (( وَاتَّبَعُوا مَا تَتْلُو الشَّيَاطِينُ عَلَى مُلْكِ سُلَيْمَانَ وَمَا كَفَرَ سُلَيْمَانُ وَلَكِنَّ الشَّيَاطِينَ كَفَرُوا يُعَلِّمُونَ النَّاسَ السِّحْرَ وَمَا أُنْزِلَ عَلَى الْمَلَكَيْنِ بِبَابِلَ هَارُوتَ وَمَارُوتَ وَمَا يُعَلِّمَانِ مِنْ أَحَدٍ حَتَّى يَقُولَا إِنَّمَا نَحْنُ فِتْنَةٌ فَلَا تَكْفُرْ فَيَتَعَلَّمُونَ مِنْهُمَا مَا يُفَرِّقُونَ بِهِ بَيْنَ الْمَرْءِ وَزَوْجِهِ وَمَا هُمْ بِضَارِّينَ بِهِ مِنْ أَحَدٍ إِلَّا بِإِذْنِ اللَّهِ وَيَتَعَلَّمُونَ مَا يَضُرُّهُمْ وَلَا يَنْفَعُهُمْ وَلَقَدْ عَلِمُوا لَمَنِ اشْتَرَاهُ مَا لَهُ فِي الْآخِرَةِ مِنْ خَلَاقٍ وَلَبِئْسَ مَا شَرَوْا بِهِ أَنْفُسَهُمْ لَوْ كَانُوا يَعْلَمُونَ )) [ البقرە : ١٠٢ ]

(١٠) ملك الموت :

ھەندێک ئاثار ھاتوون ناوی ملك الموت ناوە بە عزرائیل ، ئەم ناوە بوونی نییە نە لە قورئان و نە لە فەرموودەی ڕاست . )) توضیحات الجلیة ج٣ لاپەڕە ١٠٠٥ - ١٠٠٦

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

Www.ferdaws.net

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام