پرسیار // حوکمی دووبارە کردنەوەی چەند عومرەیەک لە یەک سەفەر ؟
وەڵام // زانایان دەڵێن سونەت و ڕێگای پێشینەکان نەبووە عومرە دووبارە بکەیتەوە لە یەک سەفەر ، ئەصل وایە یەک عومرە دەکەیت .
ھەر کەسێک سەفەر بکات بۆ عومرە یەک عومرە بکات ، بۆی دروست نییە عومرەی تر بکات ، ئیلا ئەگەر دەربچێت لە مەککە وەک مسافر پاشان بگەڕێتەوە .
ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت پرسیار لێی کراوە : ھەندێک خەڵک لە شوێنی دوورەوە دێن بۆ مەککە بۆ عومرە ، پاشان عومرە دەکەن و لە ئیحرام دەردەچن ، پاشان دەچن بۆ تەنعیم بۆ ئەوەی عومرەی تر بکەن ، واتە بە یەک سەفەر چەند عومرەیەک دەکەن ، ئەمەیان چۆنە ؟
لە وەڵامدا دەفەرمووێت : (( ئەمە بارك الله فيك لە داھێنراوەکانە لە دین ، چونکە کەس لە پێغەمبەر و ھاوەڵان سوورتر نەبووە ، پێغەمبەر درود و سەلامی خوای لێ بێت ھەروەک ئێمە دەزانین داخلی مەککە بووە لە کۆتایی ڕەمەزان ، نۆزدە ڕۆژ ماوەتەوە لە مەککە و دەرنەچووە بۆ تەنعیم بۆ ئەوەی عومرەی تر بکات ، ھەروەھا ھاوەڵانیش ، دووبارە کردنەوەی عومرە لەیەک سەفەردا داھێنراوە . )) لقاء الباب المفتوح - (121 / 28) .
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
Www.ferdaws.net