سەردێری پرسیار:کەفارەتی ڕۆژی چییە ؟

بەرواری دانان :2018-12-25 کۆدی پرسیار:937

پرسیار:

پرسیار // کەفارەتی ڕۆژی چییە ؟

دەقی وەڵام:



وەڵام // زانایان دەڵێن ھەر کەسێک بگات بە مانگی ڕەمەزان نەتوانێت بەڕۆژوو بێت لەبەر پیری ، یان نەخۆش بێت ئومێدێ چاک بوونەوەی لێ ناکرێت ، ئەو کەسە لەسەری واجب نییە بەڕۆژوو بێت لەبەر نەتوانین ، ڕۆژوو دەشکێنێت و بۆ ھەر ڕۆژێک خواردن دەدات بە ھەژارەکان ، بەڵگە :

(١) خوای گەورە دەفەرمووێت : (( يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا كُتِبَ عَلَيْكُمُ الصِّيَامُ كَمَا كُتِبَ عَلَى الَّذِينَ مِنْ قَبْلِكُمْ لَعَلَّكُمْ تَتَّقُونَ * أَيَّاماً مَعْدُودَاتٍ فَمَنْ كَانَ مِنْكُمْ مَرِيضاً أَوْ عَلَى سَفَرٍ فَعِدَّةٌ مِنْ أَيَّامٍ أُخَرَ وَعَلَى الَّذِينَ يُطِيقُونَهُ فِدْيَةٌ طَعَامُ مِسْكِينٍ فَمَنْ تَطَوَّعَ خَيْراً فَهُوَ خَيْرٌ لَهُ وَأَنْ تَصُومُوا خَيْرٌ لَكُمْ إِنْ كُنْتُمْ تَعْلَمُونَ )) البقرة/183-184.

عن ابْن عَبَّاسٍ قال : ( لَيْسَتْ بِمَنْسُوخَةٍ هُوَ الشَّيْخُ الْكَبِيرُ وَالْمَرْأَةُ الْكَبِيرَةُ لا يَسْتَطِيعَانِ أَنْ يَصُومَا فَيُطْعِمَانِ مَكَانَ كُلِّ يَوْمٍ مِسْكِينًا ) رواە البخاري (4505) .

ابن قدامە ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( کەسی بە تەمەن داچوو و پیرەمێرد ئەگەر ڕۆژوی لەسەر گران بوو زۆر ، بۆیان ھەیە ڕۆژوو بشکێنن و خواردن بدەن بۆ ھەر ڕۆژێک ، ......

ئەگەر نەیتوانی خواردنیش بدات ئەوە ھیچی لەسەر نییە ، بەڵگە : ( لا يُكَلِّفُ اللَّهُ نَفْسًا إلا وُسْعَهَا ) ، .....

نەخۆشێک ئومێدی چاک بوونەوەی نەبێت ، ڕۆژوو دەشکێنێت و خواردن دەدات بە ھەژار بۆ ھەر ڕۆژێک . )) "المغني" (4/396) .

سەبارەت بە چۆنییەتی خواردن دان وەک فیدییە زانایان دەڵێن :

(١) یان ھەموو ڕۆژێک نیو صاع خواردن دەدەیت ، وەک : برنج و شتی تری وەک برنج ، بەکێلۆ نزیکەی یەک کیلۆ و چارەک یان ئەگەر یەک کیلۆ و نیو بدەیت باشترە .

(٢) یان خواردن دروست دەکەیت و ھەژارەکان بانگ دەکەیت بۆ خواردن .

ابن باز ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( لەسەر پیرەژنە خواردن بدات بە ھەژار بۆ ھەر ڕۆژێک نیو صاع قوتی ئەو شارە لە خورما یان برنج یان بێجگە لەمانە ، کێشەکەی بە نزیکوی یەک کیلۆ و نیوە بە نزیکەی ، ھەروەک کۆمەلێک ھاوەڵانی پێغەمبەر درود و سەلامی خوای لێ بێت فەتوایان داوە ، لەوانە ابن عباس ، ئەگەر پیرەژن ھەژار بێت نەتوانێت خواردن بدات ئەوە ھیچی لەسەر نییە ، ئەم کەفارەتە دروستە بدەیت بە یەک ھەژار یان زیاتر ، دروستە لە سەرەتای مانگ یان ناوەڕاستی مانگ یان کۆتایی مانگ بدەیت . )) "مجموع فتاوى ابن باز" (15/203) .

ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( واجبە لەسەر ئەو کەسەی نەخۆشییەکەی بەردەوامە ، وە لەسەر نێر و مێ ئەگەر بە تەمەن داچوون و توانای ڕۆژوو گرتنیان نەبوو خواردن بدەن بە ھەژار بۆ ھەر ڕۆژێک ، جا چ خواردنەکە بدات بە ھەژارەکان ، یان خواردن ئامادە بکات و ھەژارەکان بانگ بکات بە گوێرەی ڕۆژەکانی مانگ ، ھەروەک ئەنەس بن مالك خوا لێی ڕازی بێت ئەمەی کردووە کاتێک پیر بوو ، سی ھەژاری کۆ کردەوە بەدیلی ڕۆژووی مانگی ڕەمەزان . )) فتاوى الصيام لاپەڕە ١١١ .

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

Www.ferdaws.net

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام