پرسیار : حوکمی خواردنی ئەو ئاژەڵانەی پیسایی دەخۆن ؟
وەڵام : زانایان دەڵێن ھەر ئاژەڵێک یان باڵندەیە پیسایی بخوات و کاریگەری لەسەر گۆشت و شیر و ھێلکەی ھەبێت ئەوە حەڕامە ، بەڵگە :
(١) عن ابن عباس رضي الله عنهما : (( أَنَّ النَّبِيَّ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ نَهَى عَنْ لَبَنِ الْجَلَّالَةِ )) رواه الترمذي (1825) وصححه ، وكذلك صححه النووي ، وقال ابن حجر في " الفتح " (9/649) : " على شرط البخاري " ، وصححه الألباني .
واتە : لە ابن عباس دەگێڕنەوە خوا لە ھەردووکیان ڕازی بێت دەفەرمووێت : پێغەمبەر درود و سەلامی خوای لێ بێت نەھی کردووە لە شیری ئەو ئاژەڵانەی پیسایی دەخۆن ، واتە : ئاژەڵی پیسایی خۆر .
(٢) عن ابن عمر رضي الله عنهما قال : (( نَهَى رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ عَنْ أَكْلِ الْجَلَّالَةِ ، وَأَلْبَانِهَا )) رواه الترمذي (1824) ، وصححه الألباني في " صحيح سنن الترمذي " .
واتە : لە ابن عمر دەگێڕنەوە خوا لە ھەردووکیان ڕازی بێت دەفەرمووێت : پێغەمبەر درود و سەلامی خوای لێ بێت نەھی کردووە لەو ئاژەڵانەی پیسایی خۆرن ، وە نەھی کردووە لە شیری ئاژەڵی پیسایی خۆر .
(٣) عن عبد الله بن عمرو رضي الله عنهما : (( أَنَّ رَسُولَ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ نَهَى يَوْمَ خَيْبَرَ عَنْ لُحُومِ الْحُمُرِ الْأَهْلِيَّةِ ، وَعَنْ الْجَلَّالَةِ ، وَعَنْ رُكُوبِهَا ، وَعَنْ أَكْلِ لَحْمِهَا )) رواه النسائي (4447) وحسنه ابن حجر في " الفتح " (9/648) ، وكذا حسنه الألباني في " صحيح سنن النسائي " .
واتە : لە عبداللە بن عمرو دەگێڕنەوە خوا لە ھەردووکیان ڕازی بێت دەفەرمووێت : پێغەمبەر درود و سەلامی خوای لێ بێت لە ڕۆژی خەیبەر نەھی کردووە لە گۆشتی گوێ درێژی خۆمالی ، وە لەو ئاژەڵانەی پیسایی خۆرن ، وە نەھی کردووە لە سوار بوونیان ، وە نەھی کردووە لە گۆشتیان .
والْجَلالَة هِيَ الَّتِي تَأْكُل الجِلَّة ، واتە : جەلالە : ئەو ئاژەڵەیە یان ئەو باڵندەیە کە پیسایی دەخوات .
زانایان دەڵێن ئەو ئاژەڵانەی پیسایی خۆرن ئەم سێ حالەتانەن :
حالەتی یەکەم : ئاژەڵێک زۆربەی خواردنی شتی پاکە ، کەم جار شتی پیس دەخوات ، ئەمەیان پاکە و حوکمی جەلالەی نییە .
خطابی ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ئەگەر ئاژەڵ یان باڵندە گژوگیا و دانەوێلەی خوارد ، لەگەڵ ئەمە کەم شتی پیس دەخوات ، ئەمە جەلالە نییە ، وەک مریشک و شتی تری وەک مریشک کە ھەندێک جار ھەندێک شتی پیس دەخۆن ، زۆربەی خواردنی شتی پاکە ، گۆشتی مەکروھ نییە . )) " معالم السنن " (4/244) .
حالەتی دووەم : ئەگەر زۆربەی خواردنی شتی پیس بێت ، وە کاریگەری لەسەر ئاژەڵەکە بەدیار بکەوێ لە بۆن ، ئەمە داخلی نەھی دەبێت ، دروست نییە گۆشتی بخۆیت و ھێلکەشی بخۆیت و شیریشی بخۆیتەوە ، وە دروست نییە سواری ببیت .
کاسانی ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ئاژەڵ بە جەلالە حساب دەکرێت ئەگەر گۆڕدرا و ھەست بە بۆنی کرا و بۆنی بۆگەنی ھەبێت ، ئەوە ئەو کات بە جەلالە حساب دەکرێت ، شیری ناخورێتەوە ، وە گۆشتی ناخورێت . )) " بدائع الصنائع " (5/40) .
حالەتی سێیەم : ئەگەر زۆربەی خواردنی شتی پیس بێت ، بەڵام کاریگەری لەسەر ئاژەڵەکە بەدیار ناکەوێت لە گۆشت و بۆنی ، ئەمەیان جیاوازی ھەیە لەنێوان زانایان ، دوو وتە ھەیە :
یەکەم : ھەندێک زانا بۆ ئەوە چوون کە بە جەلالە حساب دەکرێت ، چونکە جەلالە لای ئەوان ئەو ئاژەڵەیە زۆربەی خواردنی شتی پیس بێت ، جا کاریگەری لەسەر گۆشت و بۆنی دەربکەوێ یان نە ، کە ئەمە وتەی حنابلەیە .
ابن قدامە ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ئەگەر زۆربەی خواردنی شتی پیس بێت ، ئەوە گۆشت و شیری حەڕام دەبێت ، وە ئەگەر زۆربەی خواردنی شتی پاک بێت ، گۆشت و شیری حەڕام نابێت . )) " المغني " (9/413) .
دووەم : ھەندێک زانای تر بۆ ئەوە چوون بە جەلالە حساب ناکرێت ، چونکە مەرجی جەلالە ئەوەیە کاریگەری لەسەر گۆشت و بۆنی ھەبێت .
ئیمام النووی ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( اعتبار بۆ زۆری خواردنی شتی پیس نییە ، بەڵکو اعتبار بە بۆنە ، ئەگەر ھەست کرا بە عەرەقی یان شتی تر کە بۆنی پیسی لێ دێت ئەوە بە جەلالە حساب دەکرێت ، ئەگەر نا بە جەلالە حساب ناکرێت . )) " المجموع شرح المهذب " (9/28) .
خالد بن المشیقح خوا بیپارێزێت دەفەرمووێت : (( وتەی ڕاست ئەگەر پیسایی کاریگەری لەسەر تامی گۆشت یان بۆنی یام شیری ھەبێت ، یان ھۆکار بێت بۆ نەخۆشی ، ئەوە حەڕامە ، بەڵام ئەگەر کاریگەری لەسەر نەبێت دروستە ، چونکە پیساییەکان پاک دەبنەوە بە گۆڕین ، .... )) " فتاوى الشيخ خالد المشيقح " (1/89) .
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
Www.ferdaws.net