پرسیار : حوکمی خواردنی ژیشکە " واتە : ژڤژو " ؟
وەڵام : جیاوازی ھەیە لەنێوان زانایان سەبارەت بە ژیشکە ، دوو وتە ھەیە :
یەکەم : ھەندێک زانا دەلێن خواردنی ژیشکە حەڕامە ، پیسێکە لە پیسەکان ، کە ئەمە وتەی ئەحمەد و ئەبو حەنیفەیە ، بەڵگە :
(١) ابن عمر خوا لێی ڕازی بێت پرسیاری لێی کراوە سەبارەت بە ژیشکە ، فەرمووی : (( قل لا أجد فی ما أوحی إلی محرما )) الآیة ، پیرەمیردێک لە لای بوو گوتی : گوێم لە ئەبو ھوڕەیرە بووە دەیگوت : باسی ژیشکە کرا لە لای پێغەمبەر فەرمووی : (( پیسێکە لە پیسەکان . )) أخرجە ئەحمەد ، و أبو داود .
کەواتە ژیشکە پیسکە لە پیسەکان ، خوا گەورە ھەموو شتێکی پیسی حەڕام کردووە .
دووەم : ھەندێک زانای تر بۆ ئەوە چوون ژیشکە حەڵاڵە ، کە ئەمە وتەی شافعی و مالکە ، بەڵگە :
(١) ئەصل وایە ھەموو شتێک حەڵاڵە ئیلا بەڵگە ھاتبێت بۆ حەڕامی ، ھیچ بەڵگە نەھاتوون بۆ حەڕامی ژیشکە .
(٢) ژیشکە لەو ئاژەڵانەیە کە گژوگیا و شتی پاک دەخوات نەک شتی پیس .
ابن باز ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( وتەی ڕاست ژیشکە حەڵاڵە ، چونکە ئەمە ئەصلە ، پرسیارمان کردووە لە کەسانی شارەزا سەبارەت بە ژیشکە ، خەبەریان بە ئێمە داوە پیسایی ناخوات ، بەڵکو کشتوکاڵ و ڕووەک دەخوات ، ..... ))
(٣) ئەو فەرموودەی ھاتووە سەبارەت بە ژیشکە وەسفی دەکات بە پیسێک لە پیسەکان ، زانایان دەڵێن فەرموودەکە لاوازە ، چونکە لە سەنەد دوو پیاوی مجھولی تێدایە :
(أ) عیسی بن نمیلة .
(ب) ئەو پیرەمێردەی لە ئەبو ھوڕەیڕە دەگێڕێتەوە .
بەیھەقی ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ئەم فەرموودەیە ڕیوایەت نەکراوە ئیلا بەم سەنەدە ، لە سەنەد لاوازی تێدایە . )) السنن الکبری ج٩ لاپەڕە ٣٢٦
ابن باز ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( جیاوازی ھەیە لەنێوان زانایان ڕەحمەتی خوایان لێ بێت سەبارەت بە حوکمی ژیشکە ، ھەیە حەڕامی دەکات و ھەیە حەڵاڵی دەکات ، ڕاسترین وتە حەڵاڵە ، چونکە ئەصل لە ئاژەڵەکان ئەوەیە حەڵاڵن ، حەڕام ناکرێت ئیلا ئەوەی شەرع حەڕامی کردبێت ، ھیچ نەھاتووە لە شەرع بەڵگە بێت بۆ حەڕامی ، دەژیت بە گژوگیا و وەک کەروێشک و غەزال ، لەو ئاژەڵانە نییە کەلبی ھەبێت و دڕندە بێت ، ھیچ ڕووی حەڕام کردنی نەما بڵێیت حەڕامە ، ..... )) مجموع فتاوى ومقالات الشيخ ابن باز 23/35).
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
Www.ferdaws.net