پرسیار : حوکمی شۆردنی ھەردوو دەستەکان پێش ڕوخسار شۆردن ؟
وەڵام : زانایان دەڵێن شۆردنی دەست پێش ڕوخسار سونەتە .
ابن قدامە ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( شۆردنی ھەردوو دەستەکان واجب نییە پێش دەست نوێژ گرتن بێجگە لە حالەتی لەخەو ھەستان ، بێ ئەوەی جیاوازی ھەبێت ئەوەی ئێمە بزانین . )) المغني ج١ لاپەڕە ١٣٩
ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( دروستە دەست سێ جار بشۆردرێت پێش دەست نوێژ ، بەڵگە عوثمان ئەمەی کردووە و گوتی : ( پێغەمبەرم بینیووە درود و سەلامی خوای لێ بێت دەست نوێژی گرتووە وەک ئەم دەست نوێژی ئێستا من گرتم دەست نوێژی گرت . ) ، ئایا ئەم شۆردنە واجبە یان سونەتە ؟
واجب نییە ، بەڵکو سونەتە ، بەڵگە کە واجب نییە وتەی خوای گەورە دەفەرمووێت : ( يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا إِذَا قُمْتُمْ إِلَى الصَّلَاةِ فَاغْسِلُوا وُجُوهَكُمْ وَأَيْدِيَكُمْ إِلَى الْمَرَافِقِ وَامْسَحُوا بِرُءُوسِكُمْ وَأَرْجُلَكُمْ إِلَى الْكَعْبَيْنِ ) [ المائدة : ٦ ] ، لەم ئایەتە باسی دەست شۆردنی نەکردووە ، بەڵگەیە شۆردنی ھەردوو دەست پێش شۆردنی ڕوخسار واجب نییە ، بەڵکو سونەتە .
حیکمەت لە شۆردنی ھەردوو دەست ، ھەردووکیان ئالەتی کردەوەن دەبێت پاک بن ھەردووکیان پیش کردەوەکە . )) فتح ذي الجلال والإكرام ج١ لاپەڕە ٢٥٠ - ٢٥١
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
Www.ferdaws.net