سەردێری پرسیار:حوکمی کافر کردنی ئەو کەسانەی موسلمان بە کافر دادەنێن ؟

بەرواری دانان :2018-12-29 کۆدی پرسیار:946

پرسیار:

پرسیار : حوکمی کافر کردنی ئەو کەسانەی موسلمان بە کافر دادەنێن ؟

دەقی وەڵام:



وەڵام : زانایان دەڵێن ئەھلی سونە ئەو کەسانە کافر ناکەن کە ئەوان ئەھلی سونە بە کافر دادەنێن ، چونکە :

(١) کافر کردنی موسلمان حوکمێکی شەرعی یە ، نابێت وەک سزا و تۆڵە سەندنەوە بۆ بەرامبەر بەکاربھێنیتەوە .

(٢) خەوارج ئیمام عەلییان بەکافر داناوە و ئەو ھاوەڵانەی لەگەڵ ئیمام عەلیش بوون بەکافریان داناوە ، لەگەڵ ئەوەش ئیمام عەلی خەوارجی بەکافر دانەناوە .

محمد بن عبدالرحمان الخمیس خوا بیپارێزێت دەفەرمووێت : (( ئەھلی سونە و جەماعەت یەکێک لە ئینصاف و شوێنی کەوتنی سونەتیان و شەعی پاکیان ئەوەیە ئەو کەسانە کافر ناکەن کە ئەوان ئەھلی سونە کافر دەکەن ، چونکە کافر کردن حوکمێکی شەرعی یە و داخلی سزادانی بەرامبەر نابێت بەھەمان شێوە ، بەڵگە لەسەر ئەمە ھاوەڵان خوا لێیان ڕازی بێت خەوارجیان کافر نەکردووە کەچی خەوارج ئیمام عەلی و ئەو ھاوەڵانەی لەگەڵیدا بوون کافریان کردبوو . )) توضیحات الجلیة ج۲ لاپەڕە ٧٥٣ .

موسلمان دەبێت شوێن شەرع بکەوێت و شوێن ھەواو و ئارەزوو و سۆز و عاطفەی خۆی نەکەوێت ، کافر کردن وەک سزادان و تۆلەسەندنەوە بەکاری نەھێنێت بەرامبەر موسلمانان ، وریای رد فعل بێت ، چونکە زۆرجار رد فعل وا لە مرۆڤ دەکات تووشی خەلک کافر کردن ببێت پەنا بەخوا .

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

Www.ferdaws.net

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام