پرسیار : حوکمی شۆردنی یان تەڕکردنی ناوەوەی چاو بۆ دەست نوێژ ؟
وەڵام : زانایان دەڵێن سونەت نییە ناوەوەی چاو بشۆردرێت ، چونکە ھیچ بەڵگە نەھاتوون بۆ شۆردنی ناوەوەی چاو .
ئیمام شافعی ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( خوای گەورەدەفەرمووێت : " إذا قمتم إلى الصلاة فاغسلوا وجوهكم وأيديكم إلى المرافق " نەم زانیووە خیلاف ھەبێت لە شۆردنی ڕوخسار ئەوەی دیار بێجگە لە ناوەوە ، لەسەر پیاو نییە چاوەکانی بشوات و ئاو تێدا بپڕژێنێت . )) الأم ج١ لاپەڕە ٤٠
ابن قدامە ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ھەندێک ھاوەڵانی ئێمە باسیان کردووە یەکێک لە سونەتەکانی دەست نوێژ شۆردنی ناوەوەی چاوە ، نقل کراوە ابن عمر چاوی کوێر بووە لەبەر زۆربەی ئاو لەچاو کردن ، قاضی دەڵێت : سونەتە تەنھا بۆ غوسل ناوەوەی چاو بشۆی ، ئیمام ئەحمەد دەقی ھەیە لەسەر ئەمە ، ......
وتەی ڕاست سونەت نییە ناوەوەی چاو بشۆی نە بۆ دەست نوێژ و نە بۆ غسل ، چونکە پێغەمبەر درود و سەلامی خوای لێ بێت ئەمەی نەکردووە و فەرمانی نەکردووە ، وە زیانیشی ھەیە ، ئەوەی باس کراوە لە ابن عمر چاوی کوێر بووە بەڵگەیە باش نییە ، کردەوەیەک ترسی چاو کوێری ھەبێت یان ترسی لاواز بوونی چاوی ھەبێت ، بێ ئەوەی بەڵگەی شەرعی ھەبێت بۆ کردەوەکە ، ئەگەر حەڕام نەبێت کەمترین شت ئەوەیە بڵێیت باش نییە . )) المغني " (1/77) .
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
Www.ferdaws.net