پرسیار : حوکمی دووبارە بوونەوەی بینین و قسە کردن لەگەڵ کچێک ئەگەر داوای بکەیت ؟
وەڵام : زانایان دەڵێن دروستە چەند جار سەیری ئافرەت بکەیت و لەگەڵی دابنیشی و قسەی لەگەڵی بکەیت بۆ زەواج ، بەڵام بە ئاگاداری و ڕوخسەت دانی دایک و باوکی کچ .
لە الموسوعە الفقھیە باس کراوە دەڵێت : (( دووبارە کردنەوەی سەیر کردنی ئافرەت دروستە ئەگەر پێویست بکات بۆ زیاتر ڕوون بوونەوەی شێوەی ، تا پەشیمان نەبێتەوە دوای زەواج ، زۆربەی جار جاری یەکەم مەبەست ناھێتەدی بە سەیر کردن . )) الموسوعة الفقهية" (22/17) .
ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( دروستە دووبارە سەیری ئافرەت بکەیت ، .... ئەگەر جاری یەکەم سەرنجی ڕانەکێشایی دروستە سەیری بکەیت جاری دووەم و سێیەم . )) الشرح الممتع ج١٢ لاپەڕە ٢١ .
ابن باز ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( دروستە پیاو قسە لەگەڵ ئافرەتێک بکات ئەگەر داوای بکات ، وە دروستە سەیری بکات بێ خەلوەت ، ..... ئەگەر قسەکردن لەگەڵی پەیوەست بێت بە زەواج و شوێنی نیشتەجێ بوون و باسکردنی ڕابردووی ، ..... )) مجموع الفتاوی ج٢٠ لاپەڕە ٤٢٩ .
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
Www.ferdaws.net