سەردێری پرسیار:ئافرەتی خاوەن دین چ ئافرەتێکە ، بە چ سیفەت بزانین خاوەن دینە ؟

بەرواری دانان :2019-01-02 کۆدی پرسیار:954

پرسیار:

پرسیار : ئافرەتی خاوەن دین چ ئافرەتێک ، بە چ سیفەت بزانین خاوەن دینە ؟

دەقی وەڵام:



وەڵام : پێغەمبەر درود و سەلامی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( تُنْكَحُ الْمَرْأَةُ لأَرْبَعٍ : لِمَالِهَا ، وَلِحَسَبِهَا ، وَجَمَالِهَا ، وَلِدِينِهَا ، فَاظْفَرْ بِذَاتِ الدِّينِ تَرِبَتْ يَدَاكَ )) . رواه البخاري ( 5090 ) ومسلم ( 1466 ) .

واتە : ئافرەت داوا دەکرێ و مارە دەکرێ لەبەر چوار شت : ماڵ و حەسەب و جوانی و دین ، دەست بە دینەوە بگرە دەستەکانت بەخۆڵدا بچن .

زانایان سەبارەت بە ئافرەتی خاوەن دین دەڵێن :

(١) دەبێت بیروباوەڕی باش بێت ، ئەم سیفەتە سەری ھەموو سیفەتەکانی تر ، ئافرەت ئەگەر ئەھلی بیدەع بێت کاریگەری خراپی لەسەر ھاوسەری و مناڵەکانی دەبێت ، بەتایبەتی مناڵ چونكە پەروەردەی دایکە ، وە زۆرجاریش کاریگەری لەسەر پیاویش ھەبووە ، یەکێک لە گەورەترین زانایانی ئەھلی سونە داوای ئافرەتێکی خەوارج دەکات ، دوای زەواج ئەم زانایە دەبێتە یەکێک لە بەناوبانگ ترین زانایانی خەوارج .

(٢) دەبێت گوێڕایەلی ھاوسەری بکات ، وە سەرپێچی ھاوسەری نەکات لە فەرمان پێکردنی بە حەق .

عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ قَالَ : قِيلَ لِرَسُولِ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ أَيُّ النِّسَاءِ خَيْرٌ ؟ قَالَ : (( الَّتِي تَسُرُّهُ إِذَا نَظَرَ ، وَتُطِيعُهُ إِذَا أَمَرَ ، وَلَا تُخَالِفُهُ فِي نَفْسِهَا وَمَالِهَا بِمَا يَكْرَهُ . رواه النسائي . )) رواە النسائی ( 3131 ) ، وصححه الألباني في " صحيح النسائي " .

لە ئەبو ھوڕەیڕە دەگێڕنەوە خوا لێی ڕازی بێت دەفەرمووێت : وترا بەپێغبەر درود و سەلامی خوای لێ بێت کامە ئافرەت چاکترین ئافرەتە ؟ فەرمووی : (( ئەو ئافرەتەیە دڵت پێ خۆش دەبێ کاتێ سەیری دەکەی ، وە گوێڕایەلیت دەکات کاتێک فەرمانی پێ دەکەیت ، سەرپێچی ناکات لە نەفس و مال بەوەی پێی خۆش نییە . ))

لەم فەرموودەیە سێ سیفەتی گەورەی ئافرەتی باشی باس کردووە :

(أ) ئەگەر سەیری بکەیت دڵ خۆشت دەکات بە دین و ڕەوشتەکەی .

(ب) ئەگەر فەرمانی پێ بکەیت گوێڕایەلیت دەکات ، ئەگەر فەرمانەکە تاوان نەبێت .

(ج) ئەگەر پیاوی لەلای نەبێت دەیپارێزێت و باسی ناکات بە خراپە ، وە مال و سامانیشی دەپارێزێت .

(٣) دەبێت ھاوکاری ھاوسەری خۆی بکات بۆ ئیمان و دین ، وە فەرمان بە ھاوسەری دەکات بۆ چاکە و ڕێگری لێی دەکات لە خراپە ، چەندین ئافرەت ھۆکار بووینە بۆ پەروەردکردنی پیاو لەسەر دین و تەقوا .

(٤) دەبێت لەخوا بترسێ و خاوەن دین و ڕەوشت بێت و خۆی لە حەڕام کراوەکان بپارێزێت ، وە واجب و سونەتەکان جێ بەجێ بکات بە پێی توانا .

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

Www.ferdaws.net

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام