سەردێری پرسیار: من چوار ڕۆژووی مانگی ڕەمەزانم لەسەرە ، نەم توانی لە مانگی ڕەمەزان بگرم لەبەر نەخۆشی ، ئایا تەنھا ڕۆژوو دەگرمەوە یان فیدیەش دەدەم ؟

بەرواری دانان: 2019-01-04 کۆدی پرسیار: 957

پرسیار:

پرسیار : من چوار ڕۆژووی مانگی ڕەمەزانم لەسەرە ، نەم توانی لە مانگی ڕەمەزان بگرم لەبەر نەخۆشی ، ئایا تەنھا ڕۆژوو دەگرمەوە یان فیدیەش دەدەم ؟

دەقی وەڵام:



وەڵام : سەرەتا زانایان دەلێن نەخۆش ئەم سێ حالەتانەن :

حالەتی یەکەم : ڕۆژوو کاریگەری تێی ناکات ، وەک پەسیو یان ددان ئێشان یان نەخۆشی تری هاوشێوەی ئەمانە ، ئەمەیان دەبێت بە ڕۆژوو بێت و حەڕامە بشکێنێت کە ئەمە وتەی ڕاستە .

حالەتی دووەم : ئەگەر ڕۆژوو لەسەری گران بوو ، بەلام ڕۆژوو زیانی بۆی نییە ، ئەمەیان مکروهە بەڕۆژوو بێت و سونەت ڕۆژوو بشکێنێت .

حالەتی سێیەم : ئەگەر ڕۆژوو لەسەر گران بوو وە زیانی بۆی هەبوو ، ئەمەیان حەڕامە بەڕۆژوو بێت و واجبه ڕۆژوو بشکێنێت .

بگەڕێوە بۆ شرح الممتع لابن عثیمین ج٦ لاپەڕە ۳٥۲ ــ ۳٥٤

هەروەها زانایان دەلێن نەخۆش دوو جۆری هەیە :

یەکەم : نەخۆشێک نەخۆشیەکەی درێژ خایەن بێت وەک سرطان یان کلیة یان نەخۆشی تری هاوشێوەی ئەمانە ، ئەمەیان بەڕۆژوو نابێت و خواردنی ژەمێک دەدات بەهەژار لەبڕی هەر ڕۆژێک .

دووەم : نەخۆشێک نەخۆشیەکەی درێژ خایەن نییە بەلکو کاتییە ، ئەمەیان ڕۆژوو دەشکێنێت ، پاشان چاوەڕێ دەکات هەتا چاک دەبێتەوە ، پاشان ڕۆژوو دەگرێتەوە ، ئەگەر چاوڕێ بکات پێش چاک بوونەوە بمرێت ئەوە هیچ لەسەر نییە .

زانایان دەڵێن واجبە لەسەری تەنھا ڕۆژوو بگرێتەوە ، فیدیە دانی لەسەر نییە لەگەڵ ڕۆژوو .

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

Www.ferdaws.net

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام