پرسیار // ئایا ئافرەت چی بکات لە دە ڕۆژی مانگی ذي الحجة کە تووشی حەیز بووە ؟ ئایا پاداشتی ڕۆژووی لە دەست دەچێت ؟
وەلام // ھەموو زانایان یەک دەنگن کە نابێت ئافرەت بەڕۆژوو بێت کاتێ تووشی حەیز دەبێت وە نابێت نوێژیش بکات ، بەلام پاداشتی نوێژ و ڕۆژووی بۆی ھەیە یان نە ، ھەندێک زانا دەلێن پاداشتی نوێژی و ڕۆژووی بۆی ھەیە چونکە :
(١) ئەبو موسا خوا لێی ڕازی بێت دەفەرمووێت : پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( إذا مرض العبد أو سافر كتب له مثل ما كان يعمل صحيحاً مقيما صحيحا )) رواه البخاري ) .
واتە : بەندە ئەگەر نەخۆش بوو یان سەفەری کرد ، پاداشتی کردەوەی باش بۆی دەنووسرێ کە لە کاتی لەش ساغی دەیکرد و نیشتەجێ بوو .
زانایان دەلێن حەیزیش یەکێکە لە نەخۆشییەکان و ئافرەت عوزری ھەیە .
(٢) گرینگترین شتیش نییەتە ، ھەر کەسێک نییەتی ھەبێت و حەز بکات دەگات بە پاداشتی ئەو کردەوەیە .
بەلام لەگەڵ ئەوەش پاداشتی تەواو بۆی نییە بەرامبەر بە پیاو ، چونکە پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت وەسفی ئافرەتی کردووە بە ناقصی دین بەرامبەر بە پیاو چونکە نوێژ ناکەن و ڕۆژوو ناگرن لەم کاتە .
ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( بەلام ئایا ئەم نەقصه له دین هی ئافرەت سەرزەنشت کراوە ؟
وەلام / نەخێر ، چونکە نقص له ئیمان دوو بەشە :
یەکەم : ئەگەر واجبێک تەرک بکات یان تاوانێک بکات ، ئەوە ئەم نقصانه سەرزەنشت کراوە .
دووەم : ئەگەر تەرک کردنی سونەت بێت ، یان تەرک کردنی شتێک بێت کە مرۆڤ عوزری هەیە ، ئەوە ئەم نقصه سەرزەنشت ناکرێت .
ئەگەر یەکێک بلێت : ئافرەت ئێستا بەڕۆژوو نابێت بە ئیزنی خوای گەورە و فەرمانی خوای گەورە ، بەلکو ئەگەر ئافرەت بەڕۆژوو بێت کاتی حیض تاوانباریش دەبێت چۆن دەبێت وەسفی بکەن بە ناقص ؟
ئێمە دەلێین : ئافرەت ناقصه هەروەک چۆن پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت وەسفی هەژارانی کردووە بە ناقص بەراورد بە دەولەمەندەکان ئەوانەی مالی خۆیان دەبەخشن لە پێناو ڕەزامەندی خوای گەورە ، هەژارەکان ڕێنمووی کران بۆ تەسبیح و الحمدللە و اللە ٲکبر دوای هەموو نوێژێکی واجب کە سی وسێ (۳۳) بیلێن ، کاتێک دەولەمەندەکان بەم زیکرەیان زانی ئەوانیش وەک هەژارەکان ئەم زیکرەیان کرد هەژارەکان هاتن وتیان : ئەی نێردراوی خوا برا دەولەمەندەکانمان بەم زیکرەیان زانی ئەوانیش وەک ئێمە ئەم زیکرە دەکەن ، پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت فەرمووی پێیان : (( ذالك فضل الله یؤتیه من یشاء (٥٤) )) المائدة ، واتە : ئەمە فەزلی خوای گەوریە دەدات بەو کەسەی کە بییەوێت ، ئەگەر ئافرەت بلێت : ئافرەت واز لە نوێژ ناهێنێت ئیلا بە فەرمانی خوای گەورە نەبێت ، وە واز لە ڕۆژووش ناهێنێت ئیلا بە فەرمانی خوای گەورە نەبێت ، دەلێین : ئەمە فەزلی خوای گەورەیە ، .... )) شرح بلوغ المرام ج۱ لاپەڕە ۷۲۱
سەبارەت بە کردەوەی باش ئافرەت ھەر شتێک کردەوەیەکی باش دەکات دروستە ، وەک : زیکر و دوعا و خێر و چاکە و قورئان خوێندنەوە لەسەر موبایل و بە لەبەر و کردەوەکانی تر .
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ