سەردێری پرسیار:بۆچی نابێت یاریزان سوجدەی شوکر ببات کاتێک گۆڵ دەکات ، کەچی سوودی ھەیە خەڵک موسلمان دەبێت یان دیمەنێکی ئیمانی یە ؟

بەرواری دانان :2019-01-05 کۆدی پرسیار:961

پرسیار:

پرسیار : بۆچی نابێت یاریزان سوجدەی شوکر ببات کاتێک گۆڵ دەکات ، کەچی سوودی ھەیە خەڵک موسلمان دەبێت یان دیمەنێکی ئیمانی یە ؟

دەقی وەڵام:

وەڵام : زانایان دەڵێن گۆڵ کردن لەو نیعمەتانە نییە لە ڕووی شەرعەوە سوجدەی شوکری بۆی ببەیت ، دەبێت شعائیری عیبادەت بە پاک ڕابگیرێت لەم حالەتانە ، لە سەردەمی پێغەمبەر درود و سەلامی خوای لێ بێت و ھاوەڵان پێشبڕکێیان کردووە و سەرکەوتووش لە نێوانیان ھەبوون ، لەگەڵ ئەمەش نقل نەکراوە لێیان سوجدەی شوکریان بردبێت . ئەو کەسەی سوجدە دەبات یان دیمەنێکی ئیمانی یە و دەیەوێت سوجدەی شوکر ببات ، یان ھەندێکیان خۆیان دەچوێنن بە ھەندێکی تر ، یان لەبەر ڕیا سوجدە دەبات ، یان بانگەوازی دەکات بۆ لای خوا ، گومانی وایە ھەندێک یاریزان بانگ دەکات بۆ لای خوا ، وە خەڵک دەیناسن بە ئاینەکەی . زانایان سەبارەت بەمە دەڵێن : (١) دەبێت ئەو ڕێگایەی دەگریتە بەر بۆ بانگەوازی کردن ڕێگەپێدراو بێت . ابن تیمییە ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( دین تەواو بووە ، لەناو دین دا ھەموو شتێکی تێدایە کە مرۆڤ پێویستی پێیەتی ، بەکارھێنانی بیدعە بۆ بانگەوازی کردن بەڵگەیە یان نەزانە بەو ڕێگا شەرعی یە بۆ ئەوەی تاوانبار تەوبەی پێ بکات ، یان ناتوانێت . )) "فتاوى شيخ الإسلام ابن تيميَّة"، (11/ 625 – 634)، باختصار وتصرف يسير . (٢) نەزانراوە لە پێغەمبەرەوە درود و سەلامی خوای لێ بێت وە ھاوەڵان بانگەوازیان کردبێت بە سوجدە بردن ، چۆن دەبێت پیشانی موشریک بدەیت و بانگەوازی بکەیت تەنھا بە حەرەکە . (٣) ئەم سوجدە بردنە بۆ بانگەوازی کردن دەردەچێت لە ئەصڵی خۆی ، چونکە سوجدەی شوکرە دەکاتە سوجدەی بانگەوازی کردن . (٤) ئەگەر خۆ چوواندن بێت بە کافرەکان ، دەڵێین : (أ) ھەندێکیان سوجدە دەبەن تەنھا وەک حەرەکە پیشاندان ، بۆ زیاتر بە ئاگا ھێنان و ھاندانی جەماوەرە . (ب) ھەندێکیان سوجدە دەبەن وەک زەلیلی و خۆشەویستی و سەلام بۆ جەماوەر . (ج) زۆر لە ئامادەبووان تصور ناکەن ئەم سوجدە بردنە عیبادەت بێت ، چونکە لە ئاینەکەیان دا وایە دەبێت عیبادەت لە کەنیسە بکرێت ، بەڵام بۆ موسلمانان ھەموو شوێنێک مزگەوتە ئیلا حەمام و گۆڕستان نەبێت . (٥) ھەندێک خەڵک وا گومان دەبەن ئەم سوجدەیەی یاریزان وەک شوکر کردنی خوای گەورەیە ، وە مصدەرەکەی دینی ئیسلامە ، بەڵام دەڵێین خەڵک وا تێ دەگات کە ئایینەکەی ئایینی ئیسلامە ؟ دەڵێین : خەڵک لە تێگەیشتن لێک جیاوازن ، چونکە ئایینەکان لێک جیاوازن ، زۆر خەڵک ئایینی یاریزانان نازانن ، لایان گرینگ نییە چ ئایینێکی ھەیە و جیاوازی ناخەنە نێوان موسلمانان و نصرانی و بوزی . ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام