سەردێری پرسیار:ئایا دروستە یاریزان سوجدەی شوکر ببات دوای گۆڵ کردن ؟

بەرواری دانان :2019-01-05 کۆدی پرسیار:962

پرسیار:

پرسیار : ئایا دروستە یاریزان سوجدەی شوکر ببات دوای گۆڵ کردن ؟

دەقی وەڵام:



وەڵام : زانایان دەڵێن گۆڵ کردن لەو نیعمەتانە نییە لە ڕووی شەرعەوە سوجدەی شوکری بۆی ببەیت ، دەبێت شعائیری عیبادەت بە پاک ڕابگیرێت لەم حالەتانە ، لە سەردەمی پێغەمبەر درود و سەلامی خوای لێ بێت و ھاوەڵان پێشبڕکێیان کردووە و سەرکەوتووش لە نێوانیان ھەبوون ، لەگەڵ ئەمەش نقل نەکراوە لێیان سوجدەی شوکریان بردبێت .

پرسیار کراوە لە صالح فوزان خوا بیپارێزێت سەبارەت بە سوجدەی شوکری یاریزانان ، دەفەرمووێت : (( سوجدەی شوکر نابردرێت ئیلا بۆ نیعمەتێکی نوێ یان لاچوونی ناخۆشی ، یاری تۆپی پێ ڕێگەپێدراوە ، لەو نیعمەتانە نییە ، دروست نییە سوجدەی شوکری بۆی ببەیت . ))

ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( سوجدەی شوکر دەبردرێت بۆ نیعمەتێکی نوێ ، بێجگە لە نیعمەتی بەردەوام ، وەک بینین و بیستن و شتی تر ، ئەگەر ئێمە بە مرۆڤێک بڵێین : سونەتە سوجدە ببەیت بۆ نیعمەتی بەردەوام ، ئەوە مرۆڤ بەردەوام دەبێت لە سوجدە دابێت ، چونکە خوای گەورە دەفەرمووێت : " وَإِنْ تَعُدُّوا نِعْمَةَ اللَّهِ لَا تُحْصُوهَا " [النحل: 18] )) "الشرح الممتع"؛ لابن عثيمين (4/ 105). 

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

Www.ferdaws.net

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام