پرسیار : ئایا دەست شۆردنی سەرەتایی دەست نوێژ کاتی لەخەو ھەستان باسی نووستنی شەوە یان نووستنی ڕۆژیش دەگرێتەوە ؟
وەڵام : زانایان دەڵێن واجبە دەست بشۆردرێت کاتی لەخەو ھەستان سەرەتا دەست نوێژ کە ئەمە وتەی ڕاستە ، بەڵگە :
عن أَبِي هُرَيْرَةَ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُ قَالَ : قَالَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ : (( إِذَا اسْتَيْقَظَ أَحَدُكُمْ مِنْ نَوْمِهِ فَلا يَغْمِسْ يَدَهُ فِي الإِنَاءِ حَتَّى يَغْسِلَهَا ثَلاثًا فَإِنَّهُ لا يَدْرِي أَيْنَ باتت يَدُهُ )) مُتَّفَقٌ عَلَيْهِ ، وَهَذَا لَفْظُ مُسْلِمٍ.
واتە : ئەبو ھوڕەیڕە خوا لێی ڕازی بێت دەفەرمووێت : پێغەمبەر درود و سەلامی خوای لێ بێت فەرمووی : (( ھەر کەسێک لە ئێوە لەخەو ھەستا با ھەردوو دەستی نقوم نەکاتە ناو جامی ئاو ھەتا سێ جار دەشوات ، چونکە یەکێک لەئێوە نازانێت شەو دەستی چۆن داناوە و بەر چیش کەوتووە . )) .
جیاوازی ھەیە لەنێوان زانایان ، دوو وتە ھەیە :
یەکەم : ھەندێک زانا بۆ ئەوە چوون ئەم دەست شۆردنەی پێش خستنە ناو قاپ تایبەتە بە ھەستان لە نووستنی شەو ، کە ئەمە وتەی ئەحمەدە ، بەڵگە :
(١) فەرموودەکە دەفەرمووێت : (( باتت یدە )) بیتوتە ناھێتەدی ئیلا بەشەو نەبێت .
(٢) فەرموودەی ئەبو ھوڕەیڕە ھاتووە دەفەرمووێت : (( إذا قام أحدكم من الليل )) أخرجه أبوداود (١٠٣) ، والترمذي (٢٤) ، وقال : ( هذا حديث حسن صحيح ) ، وقد ساق مسلم في " صحيحه " إسناد هذه الرواية دون لفظها .
دووەم : ھەندێک زانای تر بۆ ئەوە چوون ھیج جیاوازی نییە لە نێوان نووستنی شەو و ڕۆژ ، کە ئەمە وتەی اسحاق بن راھویە و مالکی و حەنەفی و ابن بازە ، بەڵگە :
(١) عیلەتی فەرموودەکە گشتی یە نووستنی شەو ڕۆژ دەگرێتەوە ، ئەویش ئەوەیە فەرموودەکە دەفەرمووێت : (( فَإِنَّهُ لا يَدْرِي أَيْنَ باتت يَدُهُ )) ، واتە : چونکە یەکێک لەئێوە نازانێت شەو دەستی چۆن داناوە و بەر چیش کەوتووە .
(٢) لەبەر ئەوە نووستنی شەو بەکار ھاتووە چونکە خەڵک بە زۆری شەو دەخەوێت ، ئەوە مانایە ھەڵناگرێت کە نووستنی ڕۆژ ناگرێتەوە .
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
Www.ferdaws.net