پرسیار // ئایا ئەگەر ئافرەت دوو ڕۆژ پێش سوڕی مانگانەی خوێنی زەرد ببینێت نوێژ دەكات ؟
وەلام // زانایان دەلێن بینینی لێلاو یان زەرداو ئەم سێ حالەتانەن :
حالەتی یەكەم // بینینی زەرداو یان لێلاو دوای سوری مانگانە بە سوڕی مانگانە حیساب ناكرێت ، بەلگە :
عن ام عطیة رصی الله عنها قالت (كنا لا نعد الكدرة والصفرة بعدالطهر شیئا) رواە البخاری (۳۲۹) ، و ابو داود(۳٠۸) ، واتە : ئێمە لێلاو زەردانی لە دوای پاك بوونەوە بە هیچمان دانەدەنا واتا بە سوری مانگانەمان حیساب نەدەكرد .
الكدرة : هی اللون الأحمر الذي یذهب الي سواد ، والمراد أن الدم یكون متكدرا بین الصفرة والسواد، واتە : لێلاو ، رەنگیكی سۆرە بەرەو ڕەش مەبەست پێی خوێنێكی تێکەل بووە لە نێوان زەردو رەش دایە .
الصفرة : هی اللون الأحمر الذی یمیل إلی البیاض والمراد: أن تری الدم الأصفر كماء الجروح، واتە : زەرداو ، رەنگیكی سۆرە بەرەو سپی ، مەبەست پێی بینینی زەرداتی یە وەك ئەو ئاوەی لەبرین دەردەچێت .
خاوەن كتێبی عون المعبود دەلێن : (( خطابی دەفەرمووێت : جیاوازی هەیە لە نیوان خەلك سەبارەت بەلێلاو و زەرداو دوای پاك بوونەوە ، نقل كراوە لە عەلی خوا لێ رازی بێت كە بە حیض حساب ناكرێت و وە واز لە نوێژ ناهێنێت ، وە دەست نوێژ هەلدەگرێت و نوێژ دەكات....)) عون المعبود ج۱ لاپەڕە ۳٦۷
ابن باز ڕحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : ((ئەگەر لێلاو و زەرداو هات دوای پاك بوونەوە لە سوڕی مانگانە ئەوا بەسوری مانگانە حیساب ناكرێت ، بەلكو حوكمی استیحاضەی هەیە .....)) مجموی فتاوی ابن باز ج۱٠ لاپەڕە ۲٠۷
حالەتی دووەم // بینینی لێلاو یان زەرداو لەگەل سوڕی مانگانە ، زانایان دەلێن بە سوڕی مانگانە واتە (حیض ) حیساب دەكرێت كە ئەمە وتەی حنفی ،حنابلە ، مالكی ، ....... هتد ، بەلگە :
(۱) فەرموودەی ام عطیە دەلێت : ئیمە لێلاو و زەرداو دوای پاك بوونەوە بە هیچمان دانەدەدا مانای فەرموودەكە ئەوە دەگەیەنێت كە لەگەل سوڕی مانگانە لێلاو زەرداویان بە حیض دادەنا .
ئەم فەرموودەیە بەلگەیە كە عائیشە زەرداوی كاتی حیضی بەحیضی حساب كردووە .
(۲) ژنان دەهاتن بۆ لای عائشە ، پارچە پەڕۆکیان پێ بوو ، وە زەرداتی پێوە دیار بوو ، عائشە پێیانی ووت : (( پەلە نەکەن هەتا ئاوی سپی دەبینن )) .
حالەتی سێیەم // بینینی لێلاو یان زەرداو پێش سوڕی مانگانە ، جیاوازی هەیە لە نیوان
زانایان دا :
یەكەم : هەندێك زانا دەلێن ئەگەر پێش سوڕی مانگانە بە ماوەیەكی كەم پێش حیض لێلاو یان زەرداوی بینی و لەگەل ئازاری توش بوون بە حیض ، ئەوا بەحیض حساب دەكرێت ، كە ئەمە ووتەی ابن باز و چەند زانای ترە .
دووەم : هەندێک زانا دەلێن بە حيض حساب ناكریت کە ئەمە وتە ابن حزم ، چەند زانای ترە .
وتەی ڕاست وتەی دووەم كە بە حیض حساب ناكرێت .
ابن عثیمین ڕحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (ئەوەی دڵ پێی ئارام بێت ئەوەیە کە لێلاو و زەرداو بە هیچ حساب ناكرێت بە گشتی ، جا لە پێش حیض بێت یان لە پاش حیض بێت ، وە لە پاش حیض جا چ بە حیضەوە نووسابێت یان جیا بووبێتەوە .
ئەمەیان لەڕاستی دا بۆ ئافرەت ئاساترە و خۆشترە ، چونكە هەندێك ئافرەت زەرداویان لەگەل بۆ ماوەیەكی درێژ دوای خوێن .......
ئەوەی راست بێت لای من لێلاو و زەرداو بە حيض حیساب ناكرێت ، بەلێ تووشی زەرداو بوون لەكاتی حیض نموونە : ئافرەتێك سوڕی مانگانەی پێنج رۆژە لەهەندێك لە رۆژەكان نیوەی رۆژ یان چەند كاتژمێرێك یان ماوەیەك تووشی زەرداو بوو یان زەرداو هات ، ئەمەیان بەزەرداو حساب نابێت بەلكو شوێن كەوتووی حیضە ......... )) شرح بلوغ المرام ج۱لاپەڕە۷٠۹_۷۱٠
پوختەی وەلامی زانایان :
(۱) بینینی زەرداو یان لێلاو دوای پاك بوونەوە لە حیض بە حیض حساب ناكرێت .
(۲) بینینی زەرداو یان لێلاو لەگەل حیض بە حیض حساب دەكرێت بەلكو تابعە بۆ حیض .
(۳) بینینی زەرداو پێش حیض بە حیض حیساب ناكرێت .
(٤) بینینی لێلاو یان زەرداو پێش حیض یان پاش حیض بەحیضی حساب ناكرێت بەلام بە استحاضە حیساب دەكرێت ، وە دەبێت بۆ كاتی نوێژ دەست نوێژ هەلبگرێت .
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ