سەردێری پرسیار:مانای ئەم فەرموودەیە چییە : (( لعن الله من غیر منار الٲرض )) ؟

بەرواری دانان :2019-01-09 کۆدی پرسیار:970

پرسیار:

پرسیار : مانای ئەم فەرموودەیە چییە : (( لعن الله من غیر منار الٲرض )) ؟

دەقی وەڵام:



وەڵام : عن علی رضی الله عنه قال : حدثنی رسول الله صلی الله علیه و سلم بٲربع كلمات : ((لعن اللهُ من ذبح لغیر الله ، لعن الله من لعن والدیه ، لعن اللهُ من آوی محدثا ، لعن الله من غیر منار الٲرض )) رواه مسلم (۱۹۷۸)

واتە : علی کوری ئەبو تالب خوا لیێ رازی بێت ووتی : پێغەمبەری خودا سەلامی خودای لێ بێت چوار ووشەی پێم گوت : (( لەعنەتی خوا لەو کەسەی کە گیاندارێک سەر دەبڕێت بۆ بێجگە لە خوا " واتە : بۆ ئەوەی خۆی لێ نزیک بکاتەوە یان بە گەورە و مەزنی دابنێت " ، لەعنەتی خوا لەوکەسەی کە لەعنەت لە دایک و باوکی خۆی دەکات ، لەعنەتی خوا لەوکەسەی کە " محدث " تاوانبارێک پەنا دەدات . یان " محدث " جێگای کارێکی خراپە دەکاتەوە ، لەعنەتی خوا لەو کەسەی کە سنوور و نیشانەکانی زەوی دەگۆرێت .

صالح فوزان خوا بیپارێزێت دەفەرمووێت : (( " لعن اللە من غیر منار الارض " المنار : کۆی منارە ، واتە : نیشانە ، مەبەست بە منار الارض ، نیشانەکانی زەوی زانایان سێ ووتەیان هەیە :

یەکەم : مەبەست بە نیشانەکانی زەوی مراسیمە ، وە مانای تر واتە : پێش خستن و پاش خستنی لە شوێنی خۆی ، فەرموودە هاتوە دەفەرموێت : " هەر کەسێک بستێک زەوی بە ستەم داگیر بکات " بە ناحەق " ئەوا حەوت چین زەوی تەوق دەکرێتە ملی دەکرێت به ناخی هەر حەوت چینی زەوی دا " .

دووەم : مەبەست لە نیشانەکانی زەوی نیشانەکانی حەرەمە ، ئەوانەی حەرامە ڕاوی تێدا بکەیت و نێچیر دوور بخەیتەوە ، وە حەڕامە دار ببڕیت ، .....

سێیەم : مەبەست بە نیشانەکانی زەوی ئەو هێمایانەن کە لە سەر ڕێگا دانراون و کە زانراون ، لەم کاتەی ئێستا ئەو هێمایانە دەگرێتەوە کە لەسەر رێگای گەیاندن ، ئەم نیشانانە کەس بۆی نییە بیگۆریت ، چونکە خەلک بزر دەبێت و بە رێگای هەڵەدا دەڕوات ، ووتەی ڕاست لەم ووتانە وتەی یەکەمە . )) اعانە المستفید

ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( " منار الٲرض " واتە : نیشانە و مراسیم ئەوەی دیار دەکرێت لە نێوان دراوسێ یەکان هەرکەسێک بیگۆرێت بە زولم ئەوا نەفرەتی لێکراوە ، ........

ئەمە بەلگەیە گۆڕینی نیشانەکانی زەوی لە تاوانە گەورەکانە ، هەر لەبەر ئەوەش پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت لەگەل شیرک و ئازاردانی دایک وباوک و پەنادانی تاوانبار باسی کردووە ، بەڵگەیە کە شتێکی گەورەیە دەبێت مرۆڤ خۆی لێ بپارێزێت و لە خوا بترسێت بۆ ئەوەی تووشی نەبێت . )) القول المفید ج۱ لاپەرە۲۸۰-۲۸۷

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

Www.ferdaws.net

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام