سەردێری پرسیار:ئایا ھیچ لێک چوون ھەیە لەنێوان سوڕەت فاتیحە و ناس ؟

بەرواری دانان :2019-01-10 کۆدی پرسیار:971

پرسیار:

پرسیار : ئایا ھیچ لێک چوون ھەیە لەنێوان سوڕەت فاتیحە و ناس ؟

دەقی وەڵام:



وەڵام : زانایان دەڵێن لێک چوون ھەیە لەنێوان سورەت فاتیحە و ناس :

یەکەم : سوڕەت فاتیحە لە سەرەتاکەی سوپاس کردنی پەروەرگاری جیھانی ڕوون کردۆتەوە ، وە سوڕەت ناس پەنا گرتن بە پەروەردگاری خەڵکی ڕوون کردۆتەوە .

لە سوڕەت فاتیحە خوای گەورە دەفەرمووێت : (( الحمدللە رب العالمین )) ، وە لە سوڕەت ناس خوای گەورە دەفەرمووێت : (( قل أعوذ برب الناس )) .

دووەم : لە سوڕەت فاتیحە وەسفی خوای گەورەی کردووە بە مالك یوم الدین ، وە لە سوڕەت ناس وەسفی خوای گەورەی کردووە بە ملك الناس .

لە سوڕەت فاتیحە خوای گەورە دەفەرمووێت : (( مالك یوم الدین )) ، وە لە سوڕەت ناس خوای گەورە دەفەرمووێت : (( ملك الناس )) .

سێیەم : لە سوڕەت فاتیحە الألوھیة ی ڕوون کردۆتەوە " واتە خوا پەرستی " ، چونکە بە الحمدللە دەست پێکردووە ، حمد سوپاس کردنە و خۆش ویستنە و بە گەورە دانانیشی لەگەڵە ، وە إیاك نعبد و إیاك نستعین ، وە لە سوڕەت ناس باسی إلە الناس ی کردووە ھەمان شت .

لە سوڕەت فاتیحە خوای گەورە دەفەرمووێت : (( الحمدللە )) ، (( إیاك نعبد و إیاك نستعین )) ، وە لە سوڕەت ناس خوای گەورە دەفەرمووێت : (( إلە الناس )) .

چوارەم : لە سوڕەت فاتیحە داوای ھیدایەت و خێری تێدایە ، وە لە سوڕەت ناس پەناگرتن لە شەڕی تێدایە .

لە سوڕەت فاتیحە خوای گەورە دەفەرمووێت : (( اھدنا الصراط المستقیم )) ، وە لە سوڕەت ناس خوای گەورە دەفەرمووێت : (( من شر الوسواس الخناس )) .

پێنجەم : لە سوڕەت فاتیحە داواکردنی ئەوەی تێدایە دوور بیت لە سیفەتی گومڕا بووەکان و غەزەب لێکراوەکان ، وە لە سوڕەت ناس پەناگرتن لە شەڕی شەیتانەکانی مرۆڤ و جنۆکەی باس کردووە .

لە سوڕەت فاتیحە خوای گەورە دەفەرمووێت : (( غیر المغضوب علیھم ولا الضالین )) ، وە لە سوڕەت ناس خوای گەورە دەفەرمووێت : (( من الجنة والناس )) .

شەشەم : لە سوڕەت فاتیحە باسی چارەسەری ڕیا و خۆ گەورە کردنی تێدایە ، کە ئەم دوو دەردە دەردی دڵن ، خۆ بەگەورە دانان بە عیبادەت کردن لادەچێت وە ڕیا بە داوای یارمەتی کردن لەخوا لادەچێت ، وە لە سوڕەت ناس چارەسەری وەسواسی تێدایە .

لە سوڕەت فاتیحە خوای گەورە دەفەرمووێت : (( إیاك نعبد و إیاك نستعین )) ، وە لە سوڕەت ناس خوای گەورە دەفەرمووێت : (( من شر الوسواس الخناس )) .

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

Www.ferdaws.net

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام