پرسیار : حوکمی ھەلسوونی ئاو بەئەدامەکانی دەست نوێژەوە ؟
وەڵام : زانایان دەڵێن دلك : مەسح کردنە و ھەلسوونە ، واتە : دەست ھێنانە بەسەر ئەندامی دەست نوێژ لەگەڵ ئاو .
لە الموسوعة الفقهية باس کراوە دەڵێت : (( جیاوازی ھەیە لەنێوان زانایان سەبارەت بە دلك بۆ دەست نوێژ ئایا واجبە یان سونەتە ؟
زۆربەی زانایان حەنەفی و شافعی و حنابلە و وتەیەک لە وتەکانی مالکی بۆ ئەوە چوون دلك سونەتێکە لە سونەتەکانی دەست نوێژ ، شافعی دەڵێت : مبالەغە تێیدا دەکرێ لە پاژنەی قاچ بە تایبەتی لە زستان ، فەرموودە ھاتووە دەفەرمووێت : " وَيْلٌ لِلأَْعْقَابِ مِنَ النَّارِ " [ متفق عليه ] .
ئیمام مالک وتەی بەناوبانگی ئەوەیە دەفەرمووێت : واجبێکە لە واجبەکانی دەست نوێژ ، حطاب دەفەرمووێت : جیاوازی ھەیە لەنێوان زانایان سەبارەت بە دلك ئایا واجبە یان نە ، سێ وتە ھەیە :
یەکەم : وتەی بەناوبانگ واجبە ، ئەمە وتەی مالکە لە الْمُدَوَّنَة ، بناء لەسەر ئەوەی مەرجە بۆ ھاتنەدی غسل ، ابن یونس دەڵێت : لەبەر وتەی پێغەمبەر درود و سەلامی خوای لێ بێت بە عائیشە دەڵێت : وَادْلُكِي جَسَدَكِ بِيَدِكِ ، ئەم فەرمان کردنە بۆ واجبی یە ، چونکە عیلەتی گەیشتنی ئاو بەلاشە لەسەر ڕووی شۆردنە و پێی دەڵێن غسل ، زانایان جیاوازیان خستۆتە نێوان غسل وَالاِنْغِمَاسِ .
دووەم : نەفی واجبی دەکات ، وَهُوَ لاِبْنِ عَبْدِ الْحَكَمِ بِنَاءً عَلَى صِدْقِ اسْمِ الْغَسْل بِدُونِهِ .
سێیەم : واجبە بەڵام نەک لەبەر خودی دلك ، بەڵکو لەبەر گەیشتنی ئاوە بە ئەندامەکانی دەست نوێژ ، ... )) الموسوعة الفقهية" (43/358) .
ئیمام النووی ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( زۆربەی زانایان یەک دەنگن کە شۆردنی ئەندامەکانی دەست نوێژ بەسە ، شۆردن ئەوە ئاو بەسەر ئەندامەکان بڕوات ، ھەلسوون مەرج نییە ، ئیمام مالک و مزنی بە مەرجیان داناوە . )) شرح صحیح مسلم ج٣ لاپەڕە ١٠٧ .
ابن تیمییە ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ھەلسوونی لاشە بۆ شۆردن ، وە ھەلسوونی ئەندامەکانی دەست نوێژ ، واجبە ئەگەر نەزانی ئاو پێی دەگات یان نە ، پاک دەبێتەوە یان نە بێ ھەلسوون ، وەک ژێرەوەی مووەکان ئەگەر مووەکان زۆر بن و درێژ بن ، ئەگەر ئاو پێی بگات بێ ھەلسوون ئەوە سونەتە ، ... )) "شرح العمدة" (1/367-368) .
ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ئەم فەرموودەیە بەڵگە بۆ ھەل سوونی ئەندامەکانی دەست نوێژ ، لەبەر وتەی : " فجعل یدلك " . بەڵام ئەمەیان ئەگەر ئاو زۆر بێت و بگات بە ئەندامەکان بێ ھەل سوون ، لەسەر ئەمە ھەل سوون سونەتە و باشترە لە إسباغ ، بەڵام ئەگەر ئاو کەم بێت و ناکرێت ئاو بەسەر ئەندامەکان بڕوات ئیلا بە ھەل سوون نەبێت ، ئەوە ئەو کات ھەل سوون واجبە ، ئەمەیان وتەی مام ناوەندە لەنێوان ھەردوو وتەکان ، وتەی یەکەم : ھەل سوون واجبە بە مطلقی ، چونکە دڵنیا نیت لەوەی ئاو گەیشتۆتە ھەموو ئەندامەکان ئیلا بە ھەل سوون نەبێت ، ئەگەر پێست شتێکی لەسەر بێت لە ڕوون ئەوە ئاو لای دەبات بەھەلووسن ، ناگەیت بە واجب ئیلا بە ھەلسوون نەبێت ، ھەندێکی زانای تر کە ئەوان زۆرینەن دەڵێن : ھەلسوون سونەتە ، بۆ ئەمە قحطانی ڕەحمەتی خوای لێ بێت لە نونییەکەی دا دەفەرمووێت :
الغسل فض والتدلك سنة
وهما بمذهب مالك فرضان
بەڵام وتەی ڕاست تفصیلی تێدایە : ئەگەر ئاو زۆر بێت و بڵاو ببێتەوە بەسەر پێست کێشە ھەلسوون سونەتە ، ئەگەر ئاو کەم بێت ھەلسوون واجبە ، ... )) فتح ذي الجلال والإكرام ج١ لاپەڕە ٢٩٤ - ٢٩٥ .
عبداللە بن عبدالرحمان ال بسام خوا بیپارێزێت دەفەرمووێت : (( جیاوازی ھەیە لەنێوان زانایان سەبارەت بە حوکمی دلك " واتە ھەل سونی ئاو بە ئەندامەکانی دەست نوێژەوە " ئایا سونەتە یان واجبە ؟
ئیمام مالك بۆ ئەوە چووە ھەل سوون واجبە ، بەڵگە ئەم فەرموودەی باب .
ئیمام ئەحمەد بۆ ئەوە چووە واجب نییە ، چونکە ھیچ بەڵگە نەھاتوون بەڵگە بن لەسەر واجبی ، سەبارەت بە کردەوەی پێغەمبەر درود و سەلامی خوای بەڵگەیە لەسەر ئەوەی کە سونەتە ، ئەوەی فەرمان پێکراو بێت شۆردنە ، نەک ھەل سوون .
بەڵام ئەگەر ئاو کەم بێت و نەگات بە پێست ئیلا بە ھەل سوون نەبێت ، ئەوا ئەو کات واجبە ، بەڵام واجبی یەکەی لەبەر ئەم فەرموودەیە نییە ، بەڵکو لەبەر إسباغی واجب و تەواوکەر بێت بۆ دەست نوێژ . )) توضیح الأحکام ج١ لاپەڕە ١٨٥ .
وتەی ڕاست وتەی مام ناوەندە ، ئەگەر ئاو بگات بە ئەندامەکان بێ ھەلسوون ، ئەوە ھەلسوون واجب نییە ، ئەگەر نا واجبە ، واللە أعلم
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
Www.ferdaws.net