پرسیار : بۆچی سەلاوات لەسەر پێغەمبەر لێ دەدرێت ، حیکمەت چییە ؟
وەڵام : زانایان دەڵێن سەلاوات لێدان لەسەر پێغەمبەر درود و سەلامی خوای لێ بێت یەکێکە لە باشترین عیبادەتەکان ، بەڵگە :
(١) خوای گەورە دەفەرمووێت : (( إِنَّ اللَّهَ وَمَلائِكَتَهُ يُصَلُّونَ عَلَى النَّبِيِّ يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا صَلُّوا عَلَيْهِ وَسَلِّمُوا تَسْلِيماً )) [ الأحزاب : 56 ] .
(٢) پێغەمبەر درود و سەلامی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( مَنْ صَلَّى عَلَيَّ صَلَاةً وَاحِدَةً صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ عَشْرَ صَلَوَاتٍ وَحُطَّتْ عَنْهُ عَشْرُ خَطِيئَاتٍ وَرُفِعَتْ لَهُ عَشْرُ دَرَجَاتٍ )) رواه النسائي (1297) ، وصححه الشيخ الألباني في " صحيح سنن النسائي " .
(٣) عن أبي بن كعب رضي الله عنه قال : " قُلْتُ : يَا رَسُولَ اللَّهِ ، إِنِّي أُكْثِرُ الصَّلَاةَ عَلَيْكَ ، فَكَمْ أَجْعَلُ لَكَ مِنْ صَلَاتِي ؟ فَقَالَ : ( مَا شِئْتَ ) ، قَالَ : قُلْتُ : الرُّبُعَ ؟ قَالَ : ( مَا شِئْتَ ، فَإِنْ زِدْتَ فَهُوَ خَيْرٌ لَكَ ) ، قُلْتُ : النِّصْفَ ؟ قَالَ : ( مَا شِئْتَ ، فَإِنْ زِدْتَ فَهُوَ خَيْرٌ لَكَ ) ، قَالَ : قُلْتُ : فَالثُّلُثَيْنِ ؟ قَالَ : ( مَا شِئْتَ ، فَإِنْ زِدْتَ فَهُوَ خَيْرٌ لَكَ ) ، قُلْتُ : أَجْعَلُ لَكَ صَلَاتِي كُلَّهَا ؟ قَالَ : ( إِذًا تُكْفَى هَمَّكَ ، وَيُغْفَرُ لَكَ ذَنْبُكَ ) رواە الترمذي (2457) ، وحسنه الألباني في "سنن الترمذي ".
سەبارەت بە حیکمەتی سەلاوات لێدان زانایان دەڵێن :
(١) سەلاوات لێدان عیبادەتێکە واجبە ئیماندار فەرمانی خوای گەورە جێ بەجێ بکات ، جا حیکمەتی بزانێت یان نە .
(٢) ھەر کەسێک سەلاوات لەسەر پێغەمبەر لێبدات ، ئەوە تەنھا بۆ پێغەمبەر نییە بەڵکو بۆ خۆیش دەگەڕێتەوە .
(٣) مافی پێغەمبەر درود و سەلامی خوای لێ بێت گەورەترین مافە دوای مافی خوا ، سەلاوات لێدان لەسەری بەڵگەیە لەسەر فەزل و چاکەی ، وە بۆ ئەوەی دینی ئیسلام دیار بێت .
(٤) بۆ ئەوەی ناوی بمێنێتەوە لەناو خەڵک و بەرز بێت ، ھەروەک خوای گەورە دەفەرمووێت : (( وَرَفَعْنَا لَكَ ذِكْرَكَ )) [ الشرح : ٤ ] .
(٥) بۆ ئەوەی شایەتی بۆ ئومەتی بدات چونکە سەلاوات پیشانی پێغەمبەر دەدرێت درود و سەلامی خوای لێ بێت ، ھەروەک فەرموودە ھاتووە دەفەرمووێت : (( إنَّ مِن أفضل أيَّامكم يومَ الجمعة ؛ فيه خُلِق آدم ، وفيه قُبِض، وفيه النَّفخةُ ، وفيه الصَّعقة ، فأكثروا عليَّ من الصَّلاة فيه ؛ فإنَّ صلاتكم معروضةٌ عليّ )) رواە أبو داود (١٠٤٧) .
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
Www.ferdaws.net