سەردێری پرسیار:حوکمی مەسح کردنی سەر بە بەرماوەی ئاوی دەست نەک ئاوێکی نوێ ؟

بەرواری دانان :2019-01-12 کۆدی پرسیار:977

پرسیار:

پرسیار : حوکمی مەسح کردنی سەر بە بەرماوەی ئاوی دەست نەک ئاوێکی نوێ ؟

دەقی وەڵام:



وەڵام : جیاوازی ھەیە لەنێوان زانایان سەبارەت بە مەسح کردن سەر ئایا ئاوێکی نوێ بۆی دەھێنیت یان نە ، دوو وتە ھەیە :

یەکەم : زۆربەی زانایان بۆ ئەوە چوون مەسحی سەر دەبێت ئاوێکی نوێی بۆی بھێنیت ، نابێت بە بەرماوەی ئاوی دەست مەسح بکەیت ، بەڵگە :

(١) فەرموودەی عبداللە بن زید باسی دەست نوێژی پێغەمبەر دەکات درود و سەلامی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ثم أدخل یدە في الإناء فمسح برأسه ، .... )) أخرجه البخاري (١٩٢) ، واتە : پاشان دەستی خستە ناو قاپ و مەسحی سەری کرد .

ترمذی ڕەحمەتی خوای لێ بێت دوای فەرموودەی عبداللە بن زید دەفەرمووێت : (( کردەوە کردن بەم فەرموودەیە لای زۆربەی زانایانە ، وای دەبینن دەبێت ئاوێکی نوێ بۆ مەسحی سەر بھێنیت . )) جامع الترمذي ج١ لاپەڕە ٥٢ .

(٢) فەرموودەی حمران مولی عثمان عن عثمان رضی اللە عنە في وصفه وضوئه صلى الله عليه وسلم وفيه قال حمران : (( ثم أدخل يده فأخذ ماء فمسح برأسه ، ..... الحديث )) أخرجه أبو داود (١٠٨) .

واتە : پاشان دەستی خستە ناو قاپی ئاوی دەست نوێژەوە و ئاوی وەرگرت و مەسحی سەری کرد .

(٣) فەرموودەی عەلی خوا لێی ڕازی بێت : (( ثم جعل یدە في الإناء فمسح برأسه مرة واحدة )) أخرجه أبو داود (١١١) ، والنسائي (٦٨/١) .

واتە : پاشان دەستی خستە ناو قاپی ئاوی دەست نوێژەوە و مەسحی سەری یەک جار کرد .

دووەم : ھەندێک زانای تر بۆ ئەوە چوون دروستە مەسحی سەر بکرێت بەو ئاوەی لە ئەندامەکانی تری دەست نوێژ ماوەتەوە ، وە ھەندێکیان دەڵێن بەرماوەی دەست ، ابن منذر ئەمەی داوەتە پاڵ حەسەن و عوروە و ئەوزاعی ، وە ھەندێکیان دەلێن : مەسحی سەر دەکرێت بە تەڕاتی ڕیشی خۆی ، ئەمە وتەی ھەندێک مالکی ھەروەک ابن العربی لە أحکام القران ج١ لاپەڕە ٥٧٣ باسی کردووە ، وە ابن عبدالبر لە الإستذكار ج٢ لاپەڕە ٣٨٦ ، بەڵگە :

(١) فەرموودەی ربیع دەفەرمووێت : (( ومسح رأسە من فضل ماء كان في يده )) ، واتە : مەسحی سەری کردووە بەو ئاوەی بەرماوەی دەستی بوو .

(٢) مەسحی سەر بنیای نراوە لەسەر خەفیفی ، کەواتە مەرج نییە ئیلا ئاوێکی تر بھێنیتەوە بۆ مەسحی سەر .

وتەی ڕاست وتەی یەکەمە وتەی زۆربەی زانایان ، وەڵام بۆ وتەی دووەم :

(١) فەرموودەی ربیع قسەی لەسەرە لە سەنەد ، چونکە ڕیوایەتی عبداللە بن محمد بن عقیلە .

(٢) وە فەرموودەکە لە مەتن اضطرابی ھەیە ، چونکە ابن ماجە أخرجە من طریق شریك ، عن عبداللە بن محمد بن عقیل ، عن الربیع ، وفیە : (( وأخذ ماء جديدا فمسح به رأسه ، ..... )) سنن ابن ماجه (٣٩٠) ، واتە : ئاوێکی نوێی وەرگرتووە بۆ مەسحی سەر و مەسحی پێکردووە .

(٣) ڕاستە مەسح بنیات نراوە لەسەر تخفیف ، بەڵام لەم حالەتە دەق ھاتووە کە چەند فەرموودەی ڕوون و ئاشکرا ھاتوون .

ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( دەبێت ئاوی نوێ وەربگیرێت بۆ ھەر ئەندامێک ، لەبەر وتەی : " غیر فضل یدیە " بەڵام ئەگەر ئاوی نوێی وەرنەگرت ئایا دەست نوێژی دروستە ؟ واتە : ئەگەر مرۆڤێک دەستی بشوات و ھەندێک تەڕاتی بە دەستییەوە بمێنێتەوە و مەسحی سەربکات ، مەسحی دروستە یان نە ؟

دەڵێین : لەسەر وتەی ئەوانەی وا دەبینن کە ئاوی بەکارھاتوو بۆ پاک و خاوێنی واجب پاکە بەڵام پاککەرەوە نییە ، ئەوە مەسح دروست نییە ، دروست نییە سەری مەسح بکات بەو ئاوەی دەمێنێتەوە دوای دەست شۆردن ، چونکە بەرماوەی ئاوی دەست بەکارھاتووە و بۆ پاک و خاوێنی واجبە ، کەواتە پاکە بەڵام پاککەرەوە نییە .

بەڵام لەسەر وتەی دووەم ھیچ بەشێکی ئاو نییە بڵێی پاکە بەڵام پاککەرەوە نییە ، ئەگەر تەڕاتی مابێت و سەر مەسح بکات ھیچی تێدا نییە ، چونکە مەبەست ھاتە دی کە مەسح کردنی سەرە . )) فتح ذي الجلال والإكرام ج١ لاپەڕە ١٩٧ - ١٩٨ .

پوختەی وەڵام زانایان :

(١) زۆربەی زانایان بۆ ئەوە چوون مەسحی سەر دەبێت ئاوێکی نوێی بۆی بھێنیت ، نابێت بە بەرماوەی ئاوی دەست مەسح بکەیت ، کە ئەمە وتەی ڕاستە .

(٢) ھەر کەسێک مەسحی سەربکات بە بەرماوەی ئاوی دەست ئەوە مەسحی دروستە لەسەر وتەی ڕاستی زانایان .

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

Www.ferdaws.net

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام