سەردێری پرسیار: مانای ئەم ئایەتە چییە کە خوای گەورە دەفەرمووێت : (( كُلَّمَا رُزِقُوا مِنْهَا مِنْ ثَمَرَةٍ رِزْقًا ۙ قَالُوا هَٰذَا الَّذِي رُزِقْنَا مِنْ قَبْلُ ۖ وَأُتُوا بِهِ مُتَشَابِهًا ۖ )) ؟

بەرواری دانان: 2019-01-12 کۆدی پرسیار: 978

پرسیار:

پرسیار : مانای ئەم ئایەتە چییە کە خوای گەورە دەفەرمووێت : (( كُلَّمَا رُزِقُوا مِنْهَا مِنْ ثَمَرَةٍ رِزْقًا ۙ قَالُوا هَٰذَا الَّذِي رُزِقْنَا مِنْ قَبْلُ ۖ وَأُتُوا بِهِ مُتَشَابِهًا ۖ )) ؟

دەقی وەڵام:



وەڵام : خوای گەورە دەفەرمووێت : (( كُلَّمَا رُزِقُوا مِنْهَا مِنْ ثَمَرَةٍ رِزْقًا ۙ قَالُوا هَٰذَا الَّذِي رُزِقْنَا مِنْ قَبْلُ ۖ وَأُتُوا بِهِ مُتَشَابِهًا ۖ )) [ البقرة : ٢٥ ] ، واتە : ھەر کە لەو بەرھەم و میوەی بەھەشتیان بۆ دێنن و دەیچێژن دەڵێن : خۆ ھەر ئێستا لەمەتان بۆ ھێناین ، ئەمە ھەر ئەو ڕۆزییە بوو کە پێشتر پێماندرا ، دیارە ئەو میوەجاتەی لە بەھەشتا بۆیان دەھێنرێ ھەموو - لە چاکی و باشییدا بەڕەنگ - لە یەک دەچن ، بەڵام لە تام و مەزە لێک جیاوازن .

قرطبی ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( " من قبل " واتە : لەدونیا ، دوو ڕووی ھەیە :

یەکەمیان : ئەوان دەڵێن ئەم بەڵێنە بە ئێمە درا بوو لە دونیا کە لە بەھەشت ئەم بەروبوومە پێمان دەدرێت .

دووەم : ئەم بەروبوومە لە دونیاش بە ئێمە درابوو ، چونکە ڕەنگی وەک ڕەنگی بەروبوومی دونیایە ، ئەگەر خواردیان ھەست دەکەن تاماکەی تامێکی ترە وەک ھی دونیا نییە .

وتراوە : " من قبل " واتە لە بەھەشت ، چونکە بەروبوومیان بۆ دەھێنن پاشان جارێکی تر بەروبوومیان بۆ دەھێنن ، کاتێک خواردن و بەروبوومیان بۆ دەھێنن لەسەرەتایی ڕۆژ لێی دەخۆن ، پاشان بۆیان دەھێننەوە کۆتایی ڕۆژ ، دەڵێن : ئەمە بە ئێمە دراوە پێشتر ، واتە : سەرەتایی ڕۆژ ، چونکە ڕەنگیان وەک یەک وایە ، کاتێک دەیخۆن ھەست دەکەن تامەکەی تامی یەکەم نییە .

" وأتوا " فعلوا ، من : أتیت ، وقراءة الجماعة بضم الهمزة والتاء ، وقرأ هارون الأمور : " وأتوا " بفتح الهمزة والتاء ، فالضمير في القراءة الأولى لأهل الجنة ، وفي الثانية للخدام .

" به متشابها " حال من الضمير في " به " ، أي : يشبه بعضه بعضا في المنظر ، واتە : ھەندێکیان وەک ھەندێکی ترن لێک دەچن لە دیمەندا ، وە تامیان جیاوازە ، ... )) الجامع لأحکام القران ج١ لاپەڕە ٣٦١ .

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

Www.ferdaws.net

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام