سەردێری پرسیار:ئایا روونکردنەوە لەسەر ئەم فەرموودەیە چییە : عن عائشة رضى الله عنها قال : (( كان رسول الله ﷺ يكره أن يرى المرأة ليس في يدها أثر الحناء والخضاب) ؟

بەرواری دانان :2019-01-12 کۆدی پرسیار:979

پرسیار:

پرسیار : ئایا روونکردنەوە لەسەر ئەم فەرموودەیە چییە : عن عائشة رضى الله عنها قال : (( كان رسول الله ﷺ يكره أن يرى المرأة ليس في يدها أثر الحناء والخضاب) ؟

دەقی وەڵام:



وەڵام : زانایان دەڵێن ئەم فەرموودەیە لاوازە .

عن عائشة رضى الله عنها قال : (( كان يَكْرَهُ أن يرى المرأةَ ليس بيَدِها أَثَرُ الحِنَّاءِ والخِضَابِ )) السلسلة الضعيفة الرقم ٢٢٧٤ ، ضعیف " ضعفە الألبانی " ، أخرجه ابن عدي في ((الكامل في الضعفاء)) (7/207)، والبيهقي (15227) باختلاف يسير .

واتە : عائیشە خوا لێی ڕازی بێت فەرمووی : پێغەمبەر درود و سەلامی خوای لێ بێت پێی خۆش نەبووە ئافرەت ببینێت ئاسەواری خەنەی لەسەر نەبێت لە پەنجە و دەستی .

زانایان دەڵێن خەنە لە دەست و قاچ دان جوانی یەکە ھی ئافرەتانە ، جوانی پیاوان نییە ، بەڵگە :

عَنْ عَائِشَةَ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهَا قَالَتْ : أَوْمَتْ امْرَأَةٌ مِنْ وَرَاءِ سِتْرٍ بِيَدِهَا كِتَابٌ إِلَى رَسُولِ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ ، فَقَبَضَ النَّبِيُّ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ يَدَهُ ، فَقَالَ : (( مَا أَدْرِي أَيَدُ رَجُلٍ أَمْ يَدُ امْرَأَةٍ ؟ قَالَتْ : بَلْ امْرَأَةٌ . قَالَ : لَوْ كُنْتِ امْرَأَةً لَغَيَّرْتِ أَظْفَارَكِ - يَعْنِي بِالْحِنَّاءِ )) . أبو داود (4166) والنسائي (5089) ، حسنه الألباني في "صحيح أبي داود" .

زانایانی اللجنە الدائمە دەڵێن : (( سونەتە بۆ ئافرەتان و پیاوان ڕەنگی قژیان بگۆڕن بە بێجگە لە ڕەنگی ڕەش ، لەبەر وتەی پێغەمبەر درود سەلامی خوای لێ بێت : " غيروا هذا الشيب ، وجنبوه السواد " ، جا گۆڕینی بە خەنە بێت یان ھەر ڕەنگێکی تری ڕەنگەکان بێجگە لە ڕەش ، بەڵام خەنە لە دەست و قاچ دان بۆ جوانی ئەمە تایبەتمەندی ئافرەتانە و بۆ پیاو دروست نییە ، چونکە پێغەمبەر درود و سەلامی خوای لێ بێت نەفرەتی لەو پیاوانە کردووە خۆیان دەچووێنن بە ئافرەتان ، بەکارھێنانی خەنە لەسەر ھەندێک لاشە وەک چارەسەر بۆ نەخۆشی ، ئەگەر سوودی ھەبێت ئەوە دروستە بۆ پیاوان و ئافرەتان . )) "فتاوى اللجنة الدائمة" (24/108) .

پرسیار کراوە لە ابن عثیمین : حوکمی ڕەنگ کردنی دەست و ئەندامەکانی تری پیاو بە خەنە بە بۆنەی زەواج چییە ؟

لە وەڵام دا دەفەرمووێت : (( حەڕامە لەسەر پیاو دەست و قاچی ڕەنگ بکات بە خەنە بە بۆنەی زەواج یان بۆنەی تر بێجگە لە زەواج ، چونکە ڕەنگ کردن بە خەنە تایبەتمەندی ئافرەتانە ، ئەگەر پیاو ئەمەی کرد خۆی چوواندووە بە ئافرەت ، خۆ چوواندنی پیاو بە ئافرەت لە تاوانە گەورەکانە ، ھەروەک چۆن خۆ چوواندنی ئافرەت بە پیاو لە تاوانە گەورەکان ، .....

پوختەی وەڵام : ڕەنگی کردنی دەست و قاچ بە خەنە بۆ پیاوان بە بۆنەی زەواج و بێجگە لە زەواج حەڕامە ، بەڵکو لە تاوانە گەورەکانە ، چونکە خۆ چوواندنی تێدایە بە ئافرەتان . )) "فتاوى نور على الدرب" (11/ 415-416) .

بەڵام ڕەنگی کردنی قژ بە خەنە بۆ پیاوان ھیچی تێدا نییە و دروستە ، بەڵگە :

عَنْ أَبِي ذَرٍّ رضي الله عنه عَنْ النَّبِيِّ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ قَالَ : (( إِنَّ أَحْسَنَ مَا غُيِّرَ بِهِ الشَّيْبُ الْحِنَّاءُ وَالْكَتَمُ )) . رواه الترمذي (1753) ، وصححه الألباني في "صحيح الترمذي" .

پوختەی وەڵامی زانایان :

(١) سونەتە بۆ ئافرەتان و پیاوان ڕەنگی قژیان بگۆڕن بە بێجگە لە ڕەنگی ڕەش ، لەبەر وتەی پێغەمبەر درود سەلامی خوای لێ بێت : " غيروا هذا الشيب ، وجنبوه السواد " ، جا گۆڕینی بە خەنە بێت یان ھەر ڕەنگێکی تری ڕەنگەکان بێجگە لە ڕەش .

(٢) ڕەنگی کردنی دەست و قاچ بە خەنە بۆ پیاوان بە بۆنەی زەواج و بێجگە لە زەواج حەڕامە ، بەڵکو لە تاوانە گەورەکانە ، چونکە خۆ چوواندنی تێدایە بە ئافرەتان .

(٣) بەکارھێنانی خەنە لەسەر ھەندێک لاشە وەک چارەسەر بۆ نەخۆشی ، ئەگەر سوودی ھەبێت ئەوە دروستە بۆ پیاوان و ئافرەتان ، بەڵام باشتر وایە پیاو بەشێوەیەک بەکاری بھێنێت جیاواز بێت لەو شێوەی ئافرەت بۆ جوانی بەکاری دەھێنێت .

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

Www.ferdaws.net

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام