سەردێری پرسیار:سوڕەتی مەککی چییە ، وە سوڕەتی مەدەنی چییە ؟

بەرواری دانان :2019-01-13 کۆدی پرسیار:980

پرسیار:

پرسیار : سوڕەتی مەککی چییە ، وە سوڕەتی مەدەنی چییە ؟

دەقی وەڵام:



وەلام : زانایان ڕەحمەتی خوایان لێ بێت قورئانیان دابەش کردووە بۆ مەککی و مەدەنی ، ھەروەھا جیاوازی ھەیە لە نێوان زانایان سەبارەت بە مەککی و مەدەنی سێ وتە ھەیە :

یەکەم : ھەندێک زانا دەلێن : أن المكية مانزل بمکة ، و المدنية ما نزل بالمدينة .

واتە : مەککی ئەوەیە کە لە مەککە دابەزی بێت ، مەدەنیش ئەوەیە کە لە مەدینە دابەزی بێت .

دووەم : ھەندێک زانا دەلێن : أن المكية ما نزل قبل الهجرة ، و إن كان بالمدينة ، و المدنية ما نزل بعد الهجرة و إن كان بمكة .

واتە : مەککی ئەوەی پێش کۆچ کردن دابەزی بێت ئەگەر لە مەدینەش دابەزی بێت مەککیە ، وە مەدەنی ئەوەی دوای کۆچ کردن دابەزی بێت ئەوە مەدەنییە ئەگەر لە مەککەش دابەزی بێت .

وتەی سێیەم : ھەندێک زانا دەلێن : أن المکیة ما وقع خطابا لأهل مكة ، و المدنية ما وقع خطابا لأهل المدينة .

واتە : مەککی ئەوەی باسی خەلکی مەککە بکات و فەرمان و ڕێگرییەکان بۆ ئەوان بێت ئەوە مەککیە ، بەلام ئەوەی باسی خەلکی مەدینە بکات و فەرمان و ڕێگرییەکان بۆ ئەوان بێت ئەوە مەدەنییە .

وتەی ڕاست وتەی دووەمە کە مەککی ئەوەی بۆ پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت دابەزیووە پێش ئەوەی کۆچ بکات بۆ مەدینە ئەوە مەککیە ، بەلام ئەوەی بۆ پێغەمبەر دابەزیووە پاش کۆچ کردن بۆ مەدینە ئەوە مەدەنییە ئەگەر لە دوای کۆچ کردن لە شاری مەککەش دابەزی بێت ، سورەت المائدە مەدەنییە کەچی بۆ پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت دابەزیووە لە حەجی ماڵئاوایی لە عەرەفە .

عومەڕ خوا لێی ڕازی بێت دەفەرمووێت : ئایەتی " الیوم أکملت لکم دینکم ..... " ئێمە زانیمان لە چ ڕۆژێکدا وە لە چ شوێنێک ئەم ئایەتە دابەزی بۆ پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت ، بۆ پێغەمبەر دابەزی بە پێوە وەستا بوو لە عەرەفە ، وە ڕۆژی جومعە بوو . رواە البخاری (٤٥) ، مسلم (٣٠١٥) .

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

Www.ferdaws.net

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام