پرسیار : سوودەکانی زانینی سوڕەتی مەککی و مەدەنی چیین ؟
وەڵام : زانایان سەبارەت بەڤسوودەکانی زانینی سووڕەتی مەککی و مەدەنی دەڵێن :
یەکەم : بۆ زانینی ناسخ و منسوخ کە ئەمە سوودێکی زۆر گرینگە ، نسخ : لادانی حوکمی ئایەتێکە بە حوکمێکی نوێ ، کەواتە ئایەتی مەککی پێشتر دابەزیووە و وە ئایەتی مەدەنی دوای مەککی دابەزیووە ، کەواتە ئایەتی مەدەنی ناسخە وە ئایەتی مەککی منسوخە .
دووەم : بۆ زانینی مێژوو و ھەنگاوەکانی کە ھەنگاو ھەنگاو دەستی پێکردووە ، وە لە چ کاتێک چ ھەنگاوێک نراوە وە بەرامبەر کافر و موسلمان چ جۆرە مامەلە کراوە .
سێیەم : مرۆڤ دەگات بە تێگەیشتنی ڕاست و دروست لە ئایەتەکان و سوڕەتەکان ، چونکە مێژووی زانینی ئایەت و سوڕەت زۆر یارمەتیدەرە بۆ تێگەیشتنی ڕاست و دروست .
چوارەم : گەورەی گرینگی دانی موسلمان بە قورئان کە قورئان تەنھا بۆ لەبەر کردن و خوێندنەوە نەھاتووە ، بەلکو قورئان لەبەر کراوە و وە ئەو کاتەش لەبەر کراوە کە دابەزیووە و وە تێشی گەیشتوون .
پێنجەم : بانگ خوازان فێر دەکات لەسەر ڕێگای قورئان بڕۆن بۆ بانگەوازی کردن کە لەگەڵ ھەر قەومێک بەجۆرێک قسە دەکەیت ، وە فێرت دەکات کە لە چ کات نەرم و نیانی بەکار بھێنی وە لە چ کات تووندی بەکار بھێنی .
شەشەم : بەدیار کەوتنی بەلاغەتی قورئان کە لەبەرزترین پلە دایە قسە لەگەڵ ھەر قەومێک دەکات بە جۆرێک .
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
Www.ferdaws.net