پرسیار : ئایا سورەتی مەککی و مەدەنی وەک یەکن و چۆن لە یەکتر جیا بکەینەوە ؟
وەلام : زانایان سەبارەت بە جیاوازیان دەڵێن :
مەککی : (١) لەڕووی شێوازەوە مەککی توندترە ، چونکە بەزۆری باسی ئەوانە دەکات کە پشتیان لە دینی خوا و پێغەمبەر کردووە و خۆیان بە گەورە دادەنێن .
(٢) لەڕووی کورتی و درێژی ئایەتەکانی مەککی بەزۆری ئایەتی کورتن .
(٣) لەڕووی بابەتەوە مەککی بەزۆری باسی بیروباوەڕو یەکتاپەرستی و زیندوو بوونەوە و بەھەشت و دۆزەخ دەکات ، چونکە ئینکاری زیندوو بوونەوەو یەکتاپەرستیان دەکرد .
(٤) دەلێن بەشێوەیەکی گشتی ھەر سوڕەتێک ئایەتی سوجدەی تێدا بێت ئەوە مەککیە .
(٥) بە شێوەیەکی گشتی ھەر سوڕەتێک : (( يأيها الناس ..... )) ی تێدا بێت ، وە (( یأیھاالذين ءامنوا .... )) ی تێدا نەبێت ئەوە مەککیە ، ئیلا سوڕەت حەج نەبێت لە کۆتاییەکەی : (( یأیھالذين ءامنوا واركعوا واسجدوا .... )) ی تێدایە بەلام زۆربەی زانایان دەلێن مەککیە ، وە جگە لە ھەندێک سوڕەتی تر .
(٦) بە شێوەیەکی ھەر سوڕەتێک باسی چیڕۆکی پیغەمبەران و ئومەتەکانی پیشتر و ئادەم و شەیتان بکات مەککیە جگە لە سوڕەت البقرە نەبێت .
مەدەنی : (١) لەڕووی شێوازەوە مەدەنی نەرم و نیان و ئاسانە ، چونکە بۆ ئەوانەیە کە باوەڕیان ھێناوە و تەسلیم بوون .
(٢) لەڕووی کورتی و درێژی ئایەتەکان ، بەزۆری ئایەتەکانی درێژن .
(٣) لەڕووی بابەتەوە مەدەنی بەزۆری باسی عیبادات و معاملات دەکات ، چونکە موسلمان فێری بیروباوەڕ بووە و پێویستیان بەشتی زیاترە وەک عیبادات و معاملات کە ڕۆژانە پێویستیان پێییەتی .
(٤) ھەر سوڕەتێک واجباتی تێدا بێت یان حەد ئەوە مەدەنییە .
(٥) ھەر سوڕەتێک باسی دووڕووی کردبێت ئەوە مەدەنییە بێجگە لە سوڕەت العنکبوت نەبێت مەککیە .
(٦) ھەر سوڕەتێک باسی موجادەلەی ئەھلی کتابی کردبێت ئەوە مەدەنییە .
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
Www.ferdaws.net