سەردێری پرسیار:حوکمی ئەو کەسە چییە کە نەزر دەکات مەرج دادەنێت لەگەڵ خوا ؟

بەرواری دانان :2019-01-16 کۆدی پرسیار:987

پرسیار:

پرسیار : حوکمی ئەو کەسە چییە کە نەزر دەکات مەرج دادەنێت لەگەڵ خوا ، نموونە دەڵێت : خوایە نەزر بێت لەسەرم ئەگەر شیفات بۆ من نارد منیش ئاژەڵێک سەر دەبڕم بۆ تۆ ؟

دەقی وەڵام:



وەڵام : زانایان دەڵێن ھەر کەسێک مەرج دابنێت بۆ نەزر و گومانی وابێت خوای گەورە پێویستییەکانی ناھێنێتە دی ئیلا بەنەزر نەبێت ، ئەوە تووشی حەڕام بووە .

صالح ال الشیخ خوا بیپارێزێت دەفەرمووێت : (( مەبەست بە نەزر بۆ بێجگە لەخوا شیرکی گەورەیە .

گومانی تێدا نییە نەزر کردن بۆ بێجگە لەخوا شیرکی گەورەیە ، ڕووی ئەوە کە شیرکە بەخوا ، نەزر پابەند کردنی نەفسە بە عیبادەیی خوا بە مطلقی یان مقیدی ، ئەمە حەقیقەتی نەزرە .

بەڵگە بۆ ئەوە کە نەزر عیبادەتە ، خوای گەورە مەدحی ئەوانە دەکات کە وەفا بە نەزر دەکەن ، دەفەرمووێت : " يوفون بالنذر ويخافون يوما كان شره مستطيرا " [ الإنسان : ٧ ] ، مەدح کردنیان بەڵگەیە کە وەفا کردن بە نەزر شتێکی خۆشەویستە لای خوای گەورە ، وە ناکرێت خۆشەویست بێت ئیلا دەبێت عیبادەت بێت ڕێگەپێدراو بێت ، کەواتە ئەمە بەڵگەیە کە عیبادەتێکە لە عیبادەتەکان ، بەڵکو وەفا کردن بە نەزر واجبە ، چونکە پابەند بوونە بە گوێڕایەلی ، پێغەمبەر درود و سەلامی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : " من نذر أن يطيع الله فليطعه " .....

لێرە پرسیارێک ھەیە لەم شوێنە کە نەزر مەکروھە و پێغەمبەر درود و سەلامی خوای لێ بێت پێی باش نەبووە ، پرسیار لێی کراوە دەفەرمووێت : " نەزر خێر ناھێنێت " چۆن دەبێت عیبادەت بێت پێغەمبەر درود و سەلامی خوای لێ بێت پێی باش نەبووە ؟

وەڵام : نەزر دوو بەشە : نەزری مطلق و نەزری مقید .

جۆری یەکەم : نەزری مطلق : ئەویش ئەوەیە مرۆڤ نەفسی خۆی پابەند دەکات بە عیبادەت کردن بۆ خوا ، بەم شێوەیە بێ ئەوەی مەرج دابنێ ، وەک ئەوەی بڵێت : نەزر بێ لەسەرم بۆ خوا دوو ڕەکاعەت نوێژ بکەم ، ھیچی تێدا نییە بەرامبەر شتێک ڕووبدات لە داھاتووە ، نەفسی پابەند دەکرێ بە عیبادەت وەک : نوێژ یان ڕۆژوو یان عیبادەتی تری وەک ئەمانە ، ئەمەیان نەزری مطلقە کە بریتی یە لە پابەند کردنی نەفس بۆ گوێڕایەلی خوا یان عیبادەت ، ئەمەیان ئەو نەزرە مییە کەپێغەمبەر درود و سەلامی خوای لێ بێت پێی خۆش نەبووە ، بەڵکو ئەوەی پێی خۆش نەبووە جۆری دووەمە .

جۆری دووەم : نەزری مقید : ئەوە کە پێغەمبەر درود و سەلامی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( تەنھا مرۆڤ لە ڕەزیلی دەردەھێنێت )) ، ڕاستی یەکەی ئەوەیە بەندە نەفسی خۆی پابەند دەکات بە گوێڕایەلی خوا بەرامبەر شتێک کە خوای گەورە بۆی بێنێتە دی ، وەک ئەوە بڵێت : ئەگەر نەخۆشی من چاک بووەوە و خوای گەورە شیفای بۆ نارد ، نەزر بێت لەسەرم ئەوەندە ماڵە ببەخشم ، یان ئەگەر من دەرچووم لە تاقیکردنەوە شەوێک نوێژ دەکەم ، یان ئەگەر من دامەزرام لەم کارە یەک ھەفتە بەڕۆژوو دەبم ، وە عیبادەتی تری وەک ئەمانە ، ئەمەیان ئەوەی نەزر دەکات ھەروەک ئەوە وایە مەرج دابنێت لەسەر خوا ، دەڵێت : ئەی خوایە پێم بدە فلانە شت و فلانە شت ، منیش بەڕۆژوو دەبم ، وە ئەگەر دەرم بچووێنی لە تاقیکردنەوە نوێژ دەکەم یان خێر دەکەم ، یان ئەگەر شیفات بۆ نەخۆشی من نارد من فلانە شت دەکەم ، واتە کردەوە بەرامبەر کردەوە ، ئەمەیە پێغەمبەر درود و سەلامی خوای لێ بێت وەسفی کردووە بەوەی کە : " تەنھا لە ڕەزیلی دەرت دەھێنێ " ، چونکە ڕەزیل کردەوە ناکات ھەتا شتێکی پێ نەدرێت .

ئەمەیان ھەڵەیە کە زۆر خەلکی نەزان بەکار دەھێنن بۆ نەزرەکان ، چونکە وا گومان دەبەن کە پێویستییەکانیان ناھێتە دی ئیلا بەنەزر کردن نەبێت ، ابن تیمییە ڕەحمەتی خوای لێ بێت وە بێجگە لە ابن تیمییە دەڵێن : ھەر کەسێک گومان ببات پێویستییەکانی ناھێتەدی ئیلا بە نەزر کردن نەبێت ، ئەوە ئەم بیروباوەڕە حەڕامە ، چونکە وا گومان دەبات خوای گەورە پێی نادات ئیلا بەرامبەر شتێک نەبێت ، ئەمەیان گومانی خراپ بردنە بە خوای گەورە ، وە بیروباوەڕێکی خراپە بەرامبەر بە خوا ، بەڵکو خوای گەورە فەزل و چاکەی ھەی بەسەر دروست کراوەکانی خۆی .

ئەگەر ئەمەت بۆ ڕوون بووبێتەوە بزانە نەزری مطلق داخلی کەڕاھەت نابێت ، بەڵام ئەگەر بڵێین نەزر عیبادەتە ، ئایا نەزری مقید داخل دەبێت ؟

وەڵام : نەزری مقید دوو ڕووی ھەیە :

ڕووی یەکەم : وەفا کردن بە نەزر کە نەفسی خۆی پابەند کردووە ، بەمەیان عیبادەتی خوای گەورە لەم ڕووەوەیە ئەوەی دیار بێت .

ڕووی دووەم : ڕووی کەراھەت پەیوەستە بەم نەزرەی مقید ، ئەمەیان ھاتووە بۆ سیفەتی بیروباوەڕەکە نەک بۆ سیفەتی ئەصلی عیبادەت ، چونکە لە نەزری مقید ئەگەر بڵێیت : ئەگەر فلانە شت ببێت نەزرێکم لەسەر بێت ، کەراھەت دەگەڕێتەوە بۆ ئەم مەرج دانانە نەک بۆ ئەصلی نەزر ، ....

کەواتە کێشە نییە نەزر عیبادەتێکە لە عیبادەتە گەورەکان . )) التمھید لاپەڕە ١٥٧ - ١٦٠ .

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

Www.ferdaws.net

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام