سەردێری پرسیار: حوکمی ئەو کەسە چییە گومانی وایە خوای گەورە پێویستی بە نەزرە ؟

بەرواری دانان :2019-01-16 کۆدی پرسیار:988

پرسیار:

پرسیار : حوکمی ئەو کەسە چییە گومانی وایە خوای گەورە پێویستی بە نەزرە ؟

دەقی وەڵام:



وەڵام : زانایان دەڵێن ھەر کەسێک گومانی وابێت خوای گەورە پێویستی بە نەزرە یان ھەر عیبادەتێکی تر ، تووشی کوفر بووە پەنا بەخوا .

ابن عثیمین ‌ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ئەگەر مرۆڤ نەزر بکات و گومان ببات کە خوای گەورە پێویستی بەم نەزرە هەیە ئەمە کوفرە ، هەر مرۆڤێک باوەڕی وابێت خوای گەورە پێویستی بە کردەوەی ئێمە هەیە ، ئەوە کافرە و قورئانی بە درۆ خستۆتەوە ، چونکە : خوای گەورە دەفەرموێت : " ومن كفر فٳن الله غنی عن العالمین " [ آل عمران : ۹۷ ] .

خوای گەورە دەفەرمووێت : " ٳن تكفروا فٳن الله غنی عنكم " [ الزمر : ۷ ] .

چۆن دەتوانی بلێی بە زمان خوای گەورە پێویستی بە عیبادەتە ؟! هەتا لەنەفسی ، دەکرێت بیروباوەڕ تووندتر بێت لە وتە ، مرۆڤ هەندێک جار بەزمانی هەندێک شت دەلێت بێ مەبەست ، خوای گەورە دەفەرمووێت : " ولكن یؤاخذكم بما عقدتم الٱیمان " [ المائدة : ۸۹ ] بیرو باوەڕی دل ئەسڵە . )) فتح ذي الجلال والإكرام ج۱٤ لاپەرە ٤٥٢ .

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

Www.ferdaws.net

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام