پرسیار : مانای ئەم ئایەتە چییە : (( یوفون بالنذر ویخافون يوما كان شره مستطیرا )) ؟
وەڵام : خوای گەورە دەفەرمووێت : (( یوفون بالنذر ویخافون يوما كان شره مستطیرا )) [ الانسان : ۷ ] .
واتە : ئەو ئیماندارانە سیفەتیان وا بوو وەفایان دەکرد بە نەزر ، بە هەموو ئەو نەزرانەی کە بۆ خوایان بڕیار دابوو ، لەگەل ئەوەش لەو رۆژە دەترسان کە بەدی و سەختییەکەی بڵاو دەبێتەوە ئەو پەڕی بڵاو بوونەوە .
ابن باز ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( " یوفون بالنذر " ئەمەیان مەدح کردنی ئەو ئیماندارانەیە کە وەفا بە نەزر دەکەن نەزری باشی شەرعی ، ئەمە بەلگەیە کە نەزر عیبادەتە و دەبێت بۆ خوا بکرێت و تایبەتە بە خوای گەورە )) .
صالح ال الشيخ خوا بیپارێزێت دەفەرمووێت : (( ڕووی کردنە بەلگەی نەزر کە عیبادەتە : خوای گەورە مەدحی ئەوانەی کردووە کە وەفا بە نەزر دەکەن ، مەدح کردنی ئەوانەی کە وەفا بە نەزر دەکەن بەلگەیە کە وەفا بە نەزر کردن لای خوا خۆشەویستە و رێگەپێدراوە ، کەواتە جۆرێکە لە جۆرەکانی عیبادەت وە بۆ بێجگە لە خوا کردنی شیرکی گەورەیە . )) التمھید
عبداللە بن حمید ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( خوای گەورە مەدحیان دەات لەسەر وەفا کردن بە نەزر ، ئەگەر مباح بوایا مەدحی نەدەکردن ، بەڵکو مەدحیانی کردووە لەسەر جێ بەجێکردنی واجب یان کردەوەی سونەت یان تەرک کردنی حەڕام یان مەکروھ ، .... )) شرح کتاب التوحید لاپەڕە ٢٠٨ .
سوودەکانی ئەم ئایەتە :
سوودی یەکەم : یەکێک لە سیفەتەکانی ئیماندار ئەوەیە وەفا بە نەزر دەکەن ، چونکە وەفا کردن بە نەزر واجبە .
سوودی دووەم : ئیماندار دەبێت لە سزای خوای گەورە بترسێت و لە رۆژێک بترسێت کە بەدی و سەختییەکەی بلاوبۆتەوە ئەوپەڕی بلاوبوونەوە .
سوودی سێیەم : هەندێک زانا ئەم ئایەتە دەکەنە بەلگە کە نەزر کردن سوننەتە ، چونکە ئەگەر وەفا پێ کردن خۆشەویست بێت لای خوای گەورە ، کەواتە سەرەتاکەی کە نەزر کردنە ئەویش خۆشەویستە .
سوودی چوارەم : هەندێک زانا ئەم ئایەتە دەکەنە بەلگە کە نەزر کردن باش نییە نەک حەرامە ، چونکە ئەگەر حەرام بوایا مەدحی ئەوانەی نەدەکرد کە وەفا بە نەزر دەکەن .
جیاوازی هەیە لەنێوان زانایان سەبارەت بە نەزرکردن چوار وتە هەیە :
یەکەم : هەندێک زانا دەلێن نەزرکردن باش نیە ،الترمذى دەلێت : ئەمە وتەی ( ابن المبارک ) وە وتەی زوربەی زانایانە ، وتەی حنابلە ، زۆربەی شافعەکان ، مالکی ، ابن حزم ، چەند زانای ترە ، بەلام مالیکیەکان دەلێن نەزر باش نییە ئەگەر دووبارە بووەوە بە بەردەوامی وەک بە ڕۆژوو بوونی ڕۆژێک لە هەموو هەفتەیەک ، بەڵام ئەگەر دووبارە نەبێتەوە دروستە ، بەلگە :
(۱) عن ابن عمر عن النبي صلی الله علیه وسلم ٲنه نهی عن النذر وقال : (( ٳنە لا یٲتی بخیر ، وٳنما یستخرج بە من البخیل )) متفق علیە .
واتە : پێغەمبەر درود و سەلامی خوای لێ بێت نەهی کردووە لە نەزر کردن ، فەرمووی : (( نەزر خێر ناهێنێت بەلکو لە بەخیلی دەریدەهێنێت )) .
(۲) عن ٲبي هریرة ان الرسول صلی الله علیه وسلم قال : (( لا تنذروا ، فٳن النذر لایغني من القدر شیئا ، .......)) رواە مسلم (۱۹٤۰) .
واتە : نەزر مەکەن چونکە نەزر هیچی پێ ناکرێت لەگەل قەدەری خوای گەورە .
ئەو فەرموودانەی هاتوون ڕوون و ئاشکرا کە نەهی کراوە لە نەزر ، وە نەزر خێر ناهێنێت یان قەدەر ڕەت ناکاتەوە ، ئەسل وایە ئەو نەهی کردنە بۆ حەڕامی یە ، بەڵام گۆردرا بۆ کەراهەت بە بەلگەی قورئان و سونەت ئەویش ئەوە کە دەبێیت وەفا بە نەزر بکەیت ، وە مەدحی ئەوانەی کردووە کە وەفا بە نەزر دەکەن .
ابن قدامە ڕەحمەتی خوای لێ بیت دەفەرمووێیت : (( ئەم نەهی کردنە بۆ کەراهەتە نەک حەرامی ، چونکە ئەگەر حەرام بوایا مەدحی ئەوانەی نەدەکرد کە وەفا بە نەزر دەکەن ......)) المغنی ج۳ لاپەرە ٦۲۱ .
دووەم : هەندێک زانای تر دەلێن نەزر كردن حەڕامە ، كەئەمە وتەی صنعانی و ابن تیمییە و چەند زانای ترە .
ابن مفلح ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( مامۆستای ئێمە ابن تیمییە لەسەر حەڕامی وەستاوە واتا نەزری پێ حەڕام بووە )) الفروع ج٦ لاپەڕە ۳۹٥
ابن عیثمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ئەو وتەی دەلێت نەزر حەڕامە وتەیەكی بەهێزە . )) شرح الممتع ج۱۳ لاپەڕە۲٠۷ .
بەلام لەگەل ئەوەش ابن عیثمین لەسەر ئەو وتەیەیە كە باش نینە نەزر بکرێت .
بەلگە لەسەر حەڕامی نەزر کردن :
(۱) نەهی کراوە ئەسل وایە ئەم نەهییە بۆ حەرامی یە .
(۲) چونكە ئەوەی نەزر دەكات تووشی گومانی خراپ بووە بەرامبەر بە خوا گەورە ، لەوەی كە خوای گەورە ئەو نیعمەتەی لەگەل ناکات یان شەڕ یان نەخۆشی لەسەری لانابات ئیلا بە نەزر نەبێت .
(۳) هەروەها خوای گەورە مەدحی ئەوانەی نەکردووە كە نەزر دەكەن ، بەلكو مەدحی ئەوانەی كردوە كە وەفا بە نەزر دەكەن .
سێیەم : هەندیك زانا دەلێن ئەوەی حەڕام بێت و رێگری لێ كرابێت نەزری (مجازاة) وەك ئەوەی بلێت : ئەگەر خوای گەورە شیفای نەخوشی ئێمەی بدا نەزر بێت لەسەرم فلان شت بكەم یان ئاژەلێك سەر ببڕم ، بەڵام ئەگەر نەزرێك كردنی عیبادەتێک بێت بێ ئەوەی معلق بكات بە هیج شتێك دروستە ، كە ئەمە ووتەی هەندێك شافعی و خاوەن كتابی ٲضواء البیان ، .....هتد
چوارەم : ئەو فەرموودانەی هاتوون ڕێگریان كردووە یان نەهی یان كردووە باسی ئەكەسەیە كە دەزانێت ناتوانێت نەزر جێ بەجێ بكات واتە ناتوانێت وەفای پێ بکات ، بەلام ئەگەر بتوانێت دروستە زانایان دەلێن نەزر كردن سونەتە ئیلا نەزری مجازاة ئەمەیان نابێت .
هەندێک زانایان دەلێن نەزر کردن سونەتە ئیلا نەزری مجازاة نەبێت ئەمەیان حەڕامە ، چۆن دەبێت بلێین نەزر كردن حەڕامە یان باش نییە كەچی وەفای پێ كردنی مەدح كراوە ، وە یەكێك لە بنچینە گرینگەکان ئەوەیە کە هەموو وسائیلەكان حوكمی مقاصدیان هەیە ، وه هیچ بەلگە نییه كە نەزر لەم بنجینەیە دەربكەیت .
خطابی ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ئەمە بابەتێکی سەیری زانستە ئەویش ئەوەیە نەهی کراوە لە شتێک ، بەلام ئەگەر کرا واجبە وەفای پێ بکەیت )) ٲعلام الحدیث ج٤
عبدالرحمان السعدی ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( نەزر لە زانستە سەیرەکانە کە عەقدەکەی نەهی لێکراوە وە وەفا پێ کردنی سوپاس کراوە و فەرمان پێ کراوە ، وە بچینەیەک بۆ هەموو کارەکان وسائل حوکمی مقاصدیان هەیە ئیلا ئەم بابەتە نەبێت )) الارشاد لاپەڕە ۲۱۷
پووختەی وتەی زانـــــایـــــــان :
(۱) نەزر كردن ئەگەر مجازاة بێت دەلێن حەڕامە .
(۲) زۆربەی زانایان دەلێن باش نییە شت لەسەر خۆت واجب بكەیت ، واتە نەزر کردن باش نییە چونکە ئەگەر نەزرت كرد واجبە لەسەرت وەفای پێ بكەیت .
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
Www.ferdaws.net