پرسیار : حوکمی بەدیار خستنی دەم و چاوی مردووە لەناو گۆڕدا ؟
وەڵام : زانایان دەڵێن دەم و چاوی مردوو بەدیار خستن لەناو گۆڕدا دوو حالەتە :
حالەتی یەکەم : ئەگەر بەدیاری بخات و سەیری بکات یان ماچی بکات ، ئەمەیان ھیچی تێدا نییە ئەگەر دایپۆشێتەوە .
حالەتی دووەم : ئەگەر بەدیاری بخات بۆ ئەوەی بەم شێوەیە بنێژێت ، ئەمەیان دروست نییە ، ئیلا پیاوێک لەناو ئیحرام دا مردبێت ئەوە سەر و ڕوخساری داناپۆشرێت ، بەڵام ئافرەت سەر و ڕوخساری دادەپۆشرێت ئەگەر لەنا ئیحرام دا مردبێت .
ابن باز ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( مردوو ڕوخساری بەدیار ناخرێت ، بەڵکو ھەمووی دادەپۆشرێت ئیلا ئەو کەسە نەبێت کە لەناو ئیحرام دا مردووە ڕوخساری و سەری بەدیار دەخرێت ، لەبەر وتەی پێغەمبەر درود سەلامی خوای لێ بێت سەبارەت بەو کەسەی لە ئیحرام دا مرد لە عەرەفە : " لا تُخَمِّرُوا رَأْسَهُ فَإِنَّهُ يُبْعَثُ يَوْمَ الْقِيَامَةِ مُلَبِّيًا " متفق عليه ، وفي لفظ لمسلم : " وَلا تُخَمِّرُوا رَأْسَهُ وَلا وَجْهَهُ فَإِنَّهُ يُبْعَثُ يَوْمَ الْقِيَامَةِ مُلَبِّيًا " .
ھەروەھا دەفەرمووێت : (( دروست نییە ڕوخساری مردوو بەدیار بخرێت ئەگەر لەناو گۆڕ دانرا جا چ پیاو بێت یان ئافرەت ، بەڵکو واجبە دابپۆشرێت بە کفن ئیلا ئەگەر لە ئیحرام دا بێت ئەوە سەر و ڕوخساری داناپۆشرێت ، .... بەڵام ئەگەر مردوو ئافرەت بێت ڕوخساری دادەپۆشرێت بەڤکفن ئەگەر چی لە ئیحرامیش دا بێت ؛ چونکە عەورەتە . )) "مجلة البحوث الإسلامية" (68/44) .
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
Www.ferdaws.net